شەڕ لە نێوان هاندەرانی بەرشەلۆنە و بەرپرسانی یانەکەدا دروستبووە

PM:04:20:03/05/2024

1920 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داوا دەکرێت هاندەرانی بەرشەلۆنە بە پێنج یۆرۆ هاوکاری یانەکە بکەن و ئەوانیش ئەو بابەتە بە گاڵتەجاڕ ناودەبەن.

هەردوو رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە کە ناویان جۆرا جۆردی و لویس کاراسکۆن بە داواکاری و پێشنیارێکی نوێ سەبارەت بە باشترکردنی بارودۆخی دارایی یانەکەیان مشتومڕێکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردووە.

جۆردی لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆ رایگەیاند، ئەگەر هەر هاندەرێکی بەرشەلۆنە تەنیا بڕی پێنج یۆرۆ پێشکەشی یانەکەیان بکات ئەوا یانەکەی لە کێشە رزگار دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر هاندەران ئەو کارە ئەنجامبدەن ئەوا یانەکە دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یاریزانێکدا ئیمزابکات کە پێویستیەتی و دەیەوێت.

دەشڵێت، پێشتر یەکێک لە ئاژانسە هەواڵییەکان ویستبویان ئەو کارە ئەنجامبدەن لە پێناو یانەکە و داوا لە هاندەران بکەن ئەو بڕە پارەیە بدەن بەڵام دواتر پەشیمان بونەوە.

پێشنیاری ئەودوو رۆژنامەنوسە شەپۆلێکی بەربڵاوی گاڵتەجاری لەناو هاندەران لێکەوتووەتەوە چونکە هەمووان توڕەیی خۆیان پیشانداوە و پێیانوایە دەبێت خوان لاپۆرتا و ستافەکەی ئەو کارە چارەسەر بکەن چونکە ئەوان پێشتر ئەو بەڵێنەیان داوە.

ئەو داواکاریە لە کاتێکدایە، یانە کەتەلۆنیەکە بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە تا یەک یان دوو ئەستێرەی یانەکەی نەفرۆشێت.

خ . ک