ئایا دی ماریا دەچێتە ئینتەر میامی؟

PM:01:45:03/05/2024

792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەرەکانی داهاتووی دی ماریا بە کراوەی ماوەتەوە و ئینتەر میامیش پرسیاری بارودۆخی یاریزانەکەی کردووە.

دی ماریا لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی کۆتایی دێت و دەنگۆکانیش باس لەوە دەکەن دەچێتە ئەمریکا و پەیوەندی بە یانەکەی میسی هاونیشتیمانەوە دەکات، فابریزۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتڕاستیکردوەتەوە کە یانەی ئینتەر میامی پرسیاری لەبارەی دۆخی دی ماریا لەگەڵ بەنفیکا کردووە.

فابریزیۆ ڕوونیکردەوە، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی پێشکەوتوو و ئۆفەرێکی فەرمی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا نییە، بەڵام داهاتووی یاریزانەکە کراوەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەنفیکا بگاتە ڕێککەوتن سەبارەت بە گرێبەستەکەی کە لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.

شایەنی باسە دی ماریا دوای پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لە هاوینی ئەمساڵدا وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رادەگەیەنێت، ئەستێرەکە لەم وەرزەدا لە 45 یاری لەگەڵ بەنفیکا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە و تێیدا 15 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 گۆڵی دیکەشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە.