چەندین یانەی ئەوروپی رکابەری گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی دەکەن

AM:12:00:04/05/2024

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین یانەی ئەوروپی رکابەری لەسەر گواستنەوەی رۆکی دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بە خواستن بیگوازنەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەکانی لیۆن و نیس ئارەزووی گواستنەوەی ڤیتۆر ڕۆکی لاوی بەڕازیلی و هێرشبەری بەرشەلۆنە دەکەن لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو هێرشبەرە بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو بە خواستن یاری بۆ نیانەیەکی دیکە بکات تا خولەکی زیاتر بەدەستبهێنێت و لە یاریکردن لە خولە ئەوروپیەکان رابێت.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، نیس و لیۆن ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی زۆر بەهێز دەبنەوە لە گرێبەستەکەی ڤیتۆر ڕۆکی، بەو پێیەی چەند یانەیەکی دیکە ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەوانیش، مانچستەر یونایتد و ناپۆلی، جگە لە یانە ئیسپانییەکانی وەک سیڤییە و ڕیال بیتیس.

ڕۆکی لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا لە یانەی ئەتلەتیکۆ بارنیسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی 30 ملیۆنی دیکەی وەک پاداشت پێدراوە .

هێرشبەرە بەرازیلیەکە تەمەنی 19 ساڵە و تەنیا 13 یاری لەگەڵ بلاوگرانا ئەنجامداوە و تەنیا لە دوو یاریاندا سەرەکی بووە، لەو ماوەیەش تەنیا توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات.