PM:06:48:03/05/2024
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی رایگەیاند، دەیانەوێت تۆڵە لە جیرۆنا بکەنەوە و لەم
دواییانەدا کاری زۆر باشیان ئەنجامداوە.
بەرشەلۆنە لەگەڵ جیرۆنا بەیەکدەگەن و چاڤی هێرناندێزی
راهێنەری بلاوگراناش روونیکردەوە، هیچ ئاڵانگارییەک لەگەڵ میشێلی راهێنەری جیرۆنا
و ئەودا نییە، بەڵام تۆڵەی تۆپی پێ هەیە بۆ قۆناغی یەکەم، ئەوان زۆر بەهێز بوون و
بەرشەلۆنە بە باشی رووبەروویان نەبوەوە، لەبەر ئەوە دەیانەوێت لەو یارییەدا
سەرکەوتن بەرامبەریان بەدەست بهێنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە سێ مانگی ڕابردوودا ڕکابەرییەکی
زۆر باشیان کردووە، لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتوون، ئەگەر وەک ئەوەی لەم دواییەدا
ئەنجاممان داوە بەردەوامبین ئەوا دەتوانین لە وەرزی داهاتوودا کاری گەورە بکەین.
سەبارەت بە یاریکردنی رۆکی و داهاتوویەوە دەڵێت: هێشتا
هەندێک یاریمان ماوە لە خولەکەدا و ئەگەر پێویستمان بە رۆکی هەبێت و ئامادەبێت
یاری دەکات، لە کۆتایی وەرزیش داهاتووی یاریزانەکە بە تەواوی یەکلایی دەبێتەوە.
وتیشی: راستە ئاراوخۆ چەند هەڵەیەکی ئەنجامداوە بەڵام
ئەوە لەسەر یاریزانەکە هەژمار ناکرێت و ئەو چەند جارێک ئێمەی رزگار کردووە، زۆر
پێزانینیشمان هەیە بۆ ئەو کارانەی لیڤاندۆڤسکی ئەنجامی دەدات، فێرمین لۆپێزیش
یاریزانێکی ناوازەیە و دۆزینەوەیەکی باشبوو بۆ تیپەکە.