ناچۆ دەیەوێت ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت

PM:03:52:03/05/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناچۆ لە بڕیارەکانی ئەنچیلۆتی نیگەرانە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

مانگی ڕابردوو دەنگۆی زۆر بڵاوبووەوە کە ناچۆ فێرناندێز گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆ ناکات، بەمەش کۆتایی بە ماوە درێژخایەنەکەی لەگەڵ یانەکە دەهێنێت، چونکە پێیوایە ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکە متمانەیان پێی نییە و وەک یاریزانێکی لاواز سەیری دەکەن.

ناچۆ لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یاری دەکات بەهۆی پێکانەکانی ئیدەر میلیتاو و دەیڤد ئالابا، هەرچەندە لە هەندێک کاتدا لەسەر کورسی یەدەگ دانراوە بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی پێی باشترە پشت بەم یاریزانە ببەستێت لە هێڵی بەرگریدا و چوامینی بگەڕێنێتەوە بۆ هێڵێ ناوەڕاست.

لە یاری رابردوویریاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن، یاریزانە ئیسپانییەکە یەکەم یاریزان بوو کە یاریگای بەجێهێشت و لە خولەکی 65 گۆڕانکاری پێکرا و کاماڤینگا لە جێی چووە نێو یاریگا، بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسیش، ناچۆ توڕەیە لەو بڕیارە و پێیوایە ستافی راهێنەرانی یانەکە متمانەیان پێی نییە.

ئەم رووداوە و گەڕانەوەی میلیتا و ئالابا لە داهاتوودا وایکردووە ناچۆ بیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیال مەدرید جێبهێڵێت و تەحەدایەکی نوێ ئەزموون بکات و بچێتە یانەیەک بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێببەسترێت.