سەردێڕ:

لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا؛ ١٤١ رۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

PM:11:50:03/05/2024

1424 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییدا میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسڕائیل تاوەکو ئێستا دەیان خێزانی رۆژنامەنووسی کردووەتە ئامانج و بەشێک لە ئەندامانی ئەو خێزانانە بەهۆی بۆردومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەڵەستین رایگەیاند، سەرەڕای مەترسییەکان و ئەگەری کوشتنیان لە هەر ساتێکدا، رۆژنامەنووسانی فەڵەستین بەردەوامن لە رووماڵەکانیان بۆ گەیاندنی راستییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ٣ـی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بوو کە تێیدا خەڵکی ئاشنا دەکرێن بەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان دەکرێن و بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان،لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٦٦٠ رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون.













گەلەری