لەسەر ئاستی مانگانە؛ بۆ یەکەمجار بانکی ناوەندی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاری فرۆشتووە
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خستنەڕووی دۆلاردا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بخاتەڕوو، لەماوەی مانگی نیساندا کە دەبێتە سەرەتای پڕفرۆشی مانگانەی دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە پێنج ملیار و ١١٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی فرۆشراوە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە لە تەوێڵە باریوە بە بڕی ٦٧.٢ ملم و کەمترین بڕی بارانیش لە پارێزگای هەولێر لە بارزان باریوە بە بڕی ٠.٦ ملم.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەرێگای تەکنیکێکی نوێوە گەنمی جوتیاران دژی تەڕبوون و خراپبوونیان بەهۆی بارانبارین و گەرماوە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەپارێزن. دەشڵێت، " لە ١٢ پارێزگای عێراق دەستمان بە بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کردووە".
چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەندین رێککەوتنی گرنگ و نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە نەوت و غازدا ئەنجامدراوە و بڕیاریشە رۆژی ١١ـی ئەم مانگە کۆمپانیا بیانییەکان بێنە عێراق. دەشڵێت، "عێراق لەڕێگەی ئەم گرێبەستانەوە دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و هەناردەکارێکی گرنگی نەوت و غاز بۆ بازاڕەکانی جیهان".
پارتی کرێکاران لە بەریتانیا سەرکەوتنی گەورەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەدەستهێناوە و فشاریشی خستووەتە سەر پارتی دەسەڵاتدار دەستبەجێ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دیاری بکات.
بەهۆی لێچون لە تانکییەکی کلۆر کەسێک لە قەڵادزێ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە، هەر بە هۆی لێچوونەکەوە چەند گوندێک چۆڵکراوم.
بەنداوی دێوانە لە سنووری دەربەندیخان سەرڕێژ بووە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سەرڕێژبوونیدا، مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵانی راگرتووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شاندێکی بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران گەیشتە هەرێم.
بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردوون بە زووترین کات دەست بکەن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەهۆی وەگەڕان و سوتانی تانکەرێکی سوتەمەنییەوە لە ناحیەی روڤیای دهۆک شۆفێرەکەی تێیدا سوتا و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی هەبوونی گرفتەوە دواکەت، بەڵام ئێن ئاڕ تی ئەوەی زانیوە، گرفتەکە تەنها لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێدا نەبووە، بەڵکو گرفت لە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمدا هەبووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە، بەمەش نرخی دۆلار تاڕادەیەک جێگیرە.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ دانوستانى ئاشتى لەگەڵ ئۆکرانیا. دەشڵێت، دەبێت بەرژەوەندییەکانی رووسیا لەبەرچاو بگیرێن.
پڕۆژەی دووسایدی رێگاوبانی گەڕەکی فەرمانبەران لە هەولێر، ماوەی نزیکەی ١٢ ساڵە بە تەواونەکراوی بەجێهێڵدراوە، لە کاتێکدا شەقامەکە تەنیا پێنج کیلۆمەترە. هاوڵاتییانیش دەڵێن، بەهۆی شەقامەکەوە لە وەرزەکانی هاوین و زستاندا گیرۆدەن بەدەست تەپوتۆز و قوڕ و لیتەی ناوچەکەیانەوە.
سەرەڕای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ١٥ـی نیسان بە رێژەی زیاتر لە ٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزتر بووەتەوە.
لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییدا میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە نزیکەی لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە بڕی ٣٥.٦ ملم بووە، هەروەها لە پیرمام کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.
دامەزراوەی "ئایندەی عێراق" بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابووری رایگەیاند، بەپێی داتاکان هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٣٢٪ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی کردەوە بە بەرهەمهێنان، لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لەدوای کاتژمێر یەکی شەوەوە بارانبارینی بەلێزمە لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر نۆی بەیانی بەردەوام دەبێت.
وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١١١ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و زیاتر لە ٢١ هەزار چەک و کەرەستەی سەربازیش لەناوبراون، هەروەها روسیا زیاتر لە ٥٤٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کردووە.
پزیشکێکی ددان هۆشداریدا لەوەی کە هەڵەیەکی سادەی باو لە پاککردنەوەی ددانەکاندا دەکرێت هۆکاری زەردبوونی ددانەکان بێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەدا کراوە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ خێزان هاوکاری داراییان بە بڕی چوار ملیۆن دینار بەسەردا دابەش کراوە.
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی هەڵنەگرتنی کارتی دەنگدانەوە نەیتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی کۆمیسیارانی پۆلیس و تاوان بکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایگەیاند، لە ئەنجامی زۆری بڕی بارانبارین و دروستبوونی لافاو بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت و ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەرز دەبێتەوە، هەربۆیە داوا لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان و دەربەندیخان دەکەن لەپێناو سەلامەتی و دووربوونیان لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە رووبارەکە و بەنداوەکە دوور بکەونەوە تا ئەو کاتەی شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە.