سەردێڕ:

لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا؛ لە کوێ زۆرترین باران باریوە؟

PM:10:26:03/05/2024

3780 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە بڕی ٣٥.٦ ملم بووە، هەروەها لە پیرمام کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردوە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لە دوای نیوەشەوەوە بارانى بەلێزمە و هەورەتریشقەى پچڕ پچڕ دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە هەڵەبجە بە بڕی ٣٥.٦ ملم زۆرترین باران باریوە و لە چەمچەماڵیش بڕی ٢٤.٢ ملم باران باریوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە پیرمام کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە و لە هەریەکە لە بارزان بە بڕی ٠.٤ ملم و شەقڵاوە بە بڕی ٠.٥ ملم لەگەڵ زاخۆ بە بڕی ٠.٨ ملم باران باریوە.

بڕی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێم بەمجۆرە بووە:

هەولێر ٢.٢ ملم

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانى ١٣.٧ملم

چەمچەماڵ ٢٤.٢ ملم

دهۆک ٢.٥ ملم

زاخۆ ٠.٨ ملم

شەقڵاوە ٠.٥ ملم

شەمامک ١.٩ ملم

ئاکرێ ٤.٤ ملم

ئامێدى ٤.٤ ملم

بامەرنێ ٨.٤ ملم

بارزان ٠.٤ ملم

بازیان ٢٣.٣ ملم

دەربەندیخان ٢٢.٤ ملم

حاجى ئۆمەران ١.٠ ملم

هەڵەبجە ٣٥.٦ ملم

هەڵشۆ ٧.٢ ملم

خەبات ٣.٦ ملم

مەیدان ٢١.٦ ملم

سۆران ١.٠ ملم

پێنجوێن ٨.٤ ملم

ماوەت ١٧.٢ ملم

سیدەکان ١٠.٢ ملم













گەلەری