بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو؛ نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزیوە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە.
برۆکلی بە سوودە تەندروستییەکانی بەناوبانگە، بەڵام ئایا بۆ منداڵانیش بەهەمان شێوە تەندروستە، ئایا کەی کاتی گونجاوە بۆ زیادکردنی برۆکلی بۆ خۆراکی منداڵەکەت؟
خەونی زۆرینەی خەڵکییە برنج بخوات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستەیان، بۆ ئەو مەبەستەش زانایانی سریلانکا ئاماژەیان بە بیرۆکەیەکی زیرەکانە کردووە بۆ لێنانی برنج کە لە ٪٦٠ی کالۆرییەکەی کەمدەکاتەوە.
گوڵەبەڕۆژە جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، سەرچاوەیەکی بەهێزی ماددە خۆراکیەکانە، لەوانەش ڤیتامین و کانزا و ترشە چەورییە پێویستەکان.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشی بەرهەمەکانی بۆ نیوە دابەزیوە.
پزیشکێکی ددان هۆشداریدا لەوەی کە هەڵەیەکی سادەی باو لە پاککردنەوەی ددانەکاندا دەتوانێت هۆکاری زەردبوونی ددانەکان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهێزتردەبێت و لەکاتەکانی شەویشدا لە سنوری هەولێر بەهێزتردەبێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دایکێک وێنەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاندووە بەهۆی دەرمانەوە مووەکانی جەستەی منداڵەکەی وەک کوڕێکی پێگەیشتووی لێهاتووە.
پێستی پیاوان بە هەمان شێوەی پێستی ژنان پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکرێت و رێگە لە پیربوونی بگیردرێت.
دوای ئەوەی تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی رووخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و کە بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە، لە ئێستادا لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە بڕیاردراوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر دروست بکرێت.
ئارام سەردار نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "سەلام" بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لە زۆرینەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت. دەشڵێت، "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران لە زۆرینەی ناوچەکان دەبارێت".
خانمە هونەرمەند ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "مالا من" بڵاوکردەوە.
بەشێک لە خەڵکی بەدەست کێشەی ئاوسانی پێ و قاچەکانەوە دەناڵێنین کاتێک پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە ئەم کێشەیەش کاریگەری لەسەر هەندێک کەس دەبێت لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە.
کۆمپانیای ئەمریکی جۆنسۆن، پێشنیاری کردووە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بدرێتە ئەو خانمانەی کە باسیان لەوە کردووە کە یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی هێلکەدان.
توو یەکێکە لە میوە دڵخوازەکان بۆ زۆر کەس بەتایبەت لە وەرزی پێگەشتنی کە لە وەرزی بەهاردایە، بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی چرچ و لۆچیدا.
گروپێکی رۆژنامەوانی ئەمریکی سکاڵای یاساییان لەسەر ئۆپن ئەی و مایکرۆسۆفت تۆمارکردووە و باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو کۆمپانیایە "ملیۆنان" بابەتی هەواڵی کۆپیڕایت دەدزن بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان پێبدرێت.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، زۆرێک لە راپۆرت و گلەیی بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە سەرانسەری پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا و مەکۆی پشتگیری تەکنیکی ئەپڵدا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە کێشەیەک لە سیستەمی کارپێکردندا کە بریتییە لە بێدەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئایفۆنەکاندا.
سێوی سەوز جۆرێکە لە سێو کە بە رەنگی سەوز تایبەتمەندە، هەروەها بە یەکێک لە جۆرە میوە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت.
شارەزایەکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بەهای خۆراکی خواردنەکە لەدەست دەدات.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نرخی زێر پێنج بۆ نۆ هەزار دیناری دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٢٢٨٥ دۆلار مامەڵيی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بەدواوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".
پزیشکان هۆشداری دەدەن لە مەترسی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە، بەو پێیەی ڕەنگە ببێتە هۆی خراپتربوونی حاڵەتەکە و گەیشتن بە قۆناغی لەکارکەوتنی گورچیلە بۆیە گرنگە ئاگاداری نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بن.
کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سوور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە سبەینێوە دەستپێدەکات تاوەکو سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە".
هونەرمەند یوسف تاڵیب نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "گوارە" بڵاو دەکاتەوە.
دارچینی و کورکومین و رێسڤێراترۆل مادەیەکن کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن، هەروەها میتابۆلیزم لە تووشبووانی شەکرەدا باشتر دەکەن.
بڕیارێکی نوێی دادگای فلیپین بۆ هەڵوەشاندنەوەی چاندنی برنجی زەردی دەستکاریکراوی بۆماوەیی دووبارە مشتومڕی لەسەر پشتبەستن بەم برنجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی تەندروستی بۆ منداڵان دروستکردووە، هەرچەندە حکومەتی فلیپین ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر بەو بڕیارە.
لە چەند ناوچەیەکی هەرێم خۆڵبارینێکی چڕ دەستی پێکردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، خۆڵبارین و باران سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە.