ئەپڵ لە قەیراندایە و فرۆشی ئایفۆنەکانی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە

PM:10:35:03/05/2024

2576 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشی بەرهەمەکانی بۆ نیوە دابەزیوە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خواست لەسەر مۆبایلی ئایفۆن بەڕێژەی زیاتر لە ١٠٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا بەگشتی فرۆشی لە هەموو جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

راشیگەیاندووە، بەگشتی داهاتەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەی ٤٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٩٠.٨ ملیار دۆلار، کە گەورەترین دابەزینە لە ماوەی ساڵێک.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا فرۆشەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاستی پێشتر، ئەویش بەهۆی خستنەبازاڕیبەرهەمەکانیان و وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرددا.