بە تێچووی ٣٥ ملیار دۆلار گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان دروست دەکرێت

AM:09:53:30/04/2024

63780 جار خوێندراوەتەوە

محەممەد بن ڕاشید، دروستکردنی فڕۆکەخانەی ئەلمەکتوم بە تێچووی ١٢٨ملیار درهەم (٣٥ ملیار دۆلار) ڕاگەیاند، بەمەش دەبێتە گەورەترین فرۆکەخانەی جیهان کە توانای گواستنەوەی ٢٦٠ ملیۆن سەرنشینی هەیە.

سەرۆک وەزیرانی ئیمارات محەمەد بن ڕاشید لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاند " دیزاینێکی نوێمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمەکتوم پەسەند کرد، و بڕیارماندا دەستبەجێ دەست بە دروستکردنی بیناکە بکرێت بە تێچووی ١٢٨ ملیار درهەم (35 ملیار دۆلار)، وەک بەشێک لە ستراتیژی کۆمپانیای فڕۆکەوانی دوبەی"

ڕوونیشیکردەوە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمەکتووم گەورەترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەبێت بە توانای گواستنەوەی 260 ملیۆن سەرنشین، لە رووی رووبەروە پێنج هێندەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئێستا دەبێت، کە لە ساڵانی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانە نوێیەکە

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەخانەکە ٤٠٠ دەروازەی فڕۆکە و پێنج ڕێڕەوی فڕینی هاوتەریب لەخۆدەگرێت، بۆ یەکەمین جارە لە کەرتی فڕۆکەوانیدا تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێندرێت.

جێگەی باسە ئەم برۆژەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر خانووبەرە بۆ یەک ملیۆن کەس، هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی لە ئێستادا قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە.