هەندێك لە ژنان لە وەرزی هاویندا ملیان بەهۆی تیشکی خۆرەوە رەش دەبێتەوە، ئەمەش زۆرکات مایەی نیگەرانییە بۆیان و نازانن چۆن چارەسەری بکەن.
گرنگیدان بە قژی وشک و سوتاو کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە رۆتینێکی بەردەوام و جدییە تا بتوانرێت ئەو قژە تێكچووە چاکبکرێتەوە و بەجوانی بهێڵدرێتەوە.
زەردبوونی ددان یەکێکە لەو گرفتانەی هەمووان تووشی دەبن و سپیکردنەوە و لابردنی زەردییەکەشی ئاسان نیە، بۆیە زۆرکەس پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی و رێگەی دیکە کە هەندێكجار بێسود دەبێت.
زۆرکەس لە کاتی رێکخستنی تاکی جلەکانیاندا، دەستدەکەن بە فڕێدان و لە ناوبردنی پۆشاکە کۆنەکانیان، بەڵام هەندێک لەو پۆشاکانە یادەوەریی خۆشیان لەگەڵدا هەیە، هەر بۆیە دەتوانن سوود لە کۆمەڵێک بیرۆکە وەربگرن و دووبارە بەکاریبهێننەوە.
هەندێک کەس پێستی چواردەوری چاویان رەشە و ماندوو دەردەکەون، کە بەهۆی خەوزڕان و شەکەتی و هۆکاری ترەوە روودەدات و گەشی و زیندوێتی پێست ناهێڵێت، دەکرێت بە پێکهاتەی سروشتیی چارەسەری ئەم گرفتە بکرێت.
زۆر کەس لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا قژیان تاڵی سپیی تێدەکەوێت بەتایبەت تەمەن بیستەکان، کە توشی بێزارییان دەکات و گەورەتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون.
ئەو خانمانەی قژیان لوولە زیاتر لە خانمانی قژ بەدەست بژبوونەوە و پپچڕان و تێکچوونی قژیانەوە دەناڵێنن، بە جۆرێک ناچار دەبن زوو زوو قژیان بشۆن، کە ئەمەش زیان بە قژەکەیان دەگەیەنێت، هەر بۆیە گرنگە بزانن چۆن پارێزگاریی لە قژیان دەکەن و بە جوانی دەیهێڵنەوە.
گرنگیدان و خزمەتکردنی قژ یەکێکە لەو هەنگاوانەی پێویستە رۆژانە پەیڕەو بکرێت بۆئەوەی قژ بە پڕی و جوانی بمێنێتەوە، یەکێك لە زەیتەکانیش بۆ قژ زەیتی رۆزمێرییە.
یەکێک لە گرفتە باوەکانی بەشێک لە خەڵکی قڵیشانی پاژنەی پێیانە کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەنی زبر و ئاوەوە دروست دەبێت، دەتوانن سوود لە رێگە سروشتییەکان وەربگرن بۆ نەمانی ئەو گرفە.
بۆ چارەسەری پەڵە و رەنگبوونی پێست دەتوانن سوود لە کەرەستە سروشتییەکان وەربگرن، یەکێک لەوانەش پەتاتەیە کە چارەسەری ئەو گرفتە دەکات.
دەرکەوتنی چرچی هێڵی دەوری دەم چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش بەساڵاچوون، ئەمەش وادەکات ژنان هەست بە دڵەڕاوکێ و بێزاری بکەن بۆ چارەسەری ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی وەربگرن.
بەشێکی زۆر لە خانمان ئارەزوو دەکەن قژێکی درێژیان هەبێت یان قژیان بە زووی درێژبێتەوە، بۆ ئەوەش دەتوانن سوود لە پێکهاتە سروشتییەکان وەربگرن بۆ زوو درێژبوونەوەی قژ وەک مۆز.
هەندێک کەس لە شوقەی بچوکدا دەژین، شێوازی رازاندنەوە و دانانی کەرەستەکانی ناوماڵ بە جۆرێک دادەنێن رووبەری شوقەکە بچوکتر دەردەخات، هەر بۆیە گرنگە بزانن چۆن کەرەستەکانی ماڵیان رێکدەخەن بۆ ئەوەی شوقەکەیان گەورە و فراوان دەربکەوێت.
ژمارەیەکی زۆر لە کچان بەدوای رێگەی باش و تەندروستدا دەگەڕێن بۆئەوەی بتوانن پێستیان بە پاکی و گەشاوەیی بهێڵنەوە و رێگە لە پیربوونی بگرن.
ئارەزووی مانەوە بە گەنجی بەتایبەت ڕوخسار خەونی هەموو کەسێکە، هەمووان هەوڵدەدەن هیچ نەبێت ڕوخساریان نیشانەکانی پیریی پێوە دیار نەبێت، لەهەمان کاتدا جەستەیەکی تەندروست و ڕێکیان هەبێت.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن یان بەهۆی کارتێکەرە دەرەکییەکان وەک تیشکی خۆرەوە پێستی روخسار زیاتر لە بەشەکانی تری جەستە چرچ دەبێت، زۆر کەس بۆ نەمانی پشت بە دەرزی بۆتۆکس دەبەستن، بەڵام دەکرێت بە گیراوەی سروشتیی چارەسەری ئەم گرفتە بکرێت.
شووتی دەوڵەمەندە بەو ماددە خۆراکییانەی کە یارمەتی سپیبوونەوە و گەشانەوەی پێست دەدەن و ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکەن، بۆیە رێنمایی دەدرێت بەوەی شووتی بخرێتە رۆتینی گرنگیدان بە پێستەوە.
سپیبوونی پێشوەختی قژ یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، بۆ کەمکردنەوە و بەدووربوون لەم حاڵەتەش گرنگە هەر لە گەنجییەوە چەند رێنماییەك پەیڕەو بکەن.
بوونی پەڵە و تێکچوونی رەنگی روخسار یەکێکە لە گرفتە باوەکانی خانمان، کە دەتوانن بە کەرەستەی سادە و لە ماڵەکانیان ئەم گرفتەیە چارەسەر بکەن، بۆ ئەمەش سوود لە پەتاتە ببینن.
بەهۆی ماکیاژ و هۆکارە دەرەکییەکانی ترەوە ڕەنگی پێست دەگۆڕێت ویەک رەنگی نامێنێت، هەر بۆیە دەکرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کەرەستەی سادە لە ماڵەوە پێستی ڕووخسار سپیبکرێتەوە.