پۆلیسی ئەمریکا گەشتیارێکی
دەستگیرکرد دوای ئەوەی وتی بۆمبێک لەناو جانتاکەیدا هەیە، لە کاتی ئامادەکارییدا
بۆ گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میامییەوە بۆ کۆبا.
ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێکرد کە
کارمەندێکی دەروازەکە پرسیاری لە "یوئێل گیڤارا کریسپۆ"ی تەمەن ٣٣ ساڵ
کرد کە ئایا جانتاکەی ماددەی تەقێنەر یان پاتری مەترسیداری تێدایە، ئەویش لە
وەڵامدا بە گاڵتەوە گوتی: "نەخێر، بەڵام بۆمبێکم پێیە".
سەڕەڕای ئەوەی دواتر دووپاتی کردەوە
کە گاڵتەی کردووە، ڕێگریی لێکرا بپەڕێتەوە ناو فڕۆکەکە و پۆلیس بانگکرا، لە
کاتێکدا پشکنینی کەلوپەلەکانی لە ڕێگەی سەگی مەشقپێکراوەوە سەلماندی کە هیچ
ماددەیەکی تەقێنەری تێدا نییە.
دەسەڵاتداران تۆمەتی پێشکەشکردنی
زانیاریی ناڕاستیان لەسەر بوونی بۆمب ئاڕاستەی کریسپۆ کرد کە تاوانێکی پلە دووە،
بەوهۆیەوە ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی کرا و دواتر بە کەفالەتی بە ٢٥٠٠ دۆلار ئازاد
کرا.