فەلەکناسێکی بەرازیلی ٦ ناوچەی سەر زەوی ئاشکرا دەکات کە هاوشێوەی ڕووی مەریخن

PM:01:07:01/09/2026

2256 جار خوێندراوەتەوە

بۆ چوونە سەر مەریخ ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر گەورە دەبێتەوە، لە پێکهاتەی تیشکی خۆر و گۆڕانکارییەکانی هێزی ڕاکێشانەوە تا دەگاتە ئەو ماوە درێژەی کە لە بۆشایی ئاسماندا بەسەری دەبەن بۆ گەیشتن بەوێ.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " AliExpressفەلەکناسێکیبەرازیلی بەناوبانگ کە نازناوی "نۆستراداموسی زینوو"ی لێندراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە مرۆڤ دەتوانێت کلیلی مانەوە لە ژیان لەسەر مەریخ لە شەش ناوچەی سەر زەویدا بدۆزێتەوە.

ئاسۆس سالۆمی دەڵێت: "زەوی تاقیگەیەکی گەورەیە کە مرۆڤایەتی لە ڕێگەیەوە دەتوانێت خۆی بۆ ژیان لەسەر هەسارەکانی دیکە ئامادە بکات. ناسا جەخت دەکاتەوە کە ئەم ژینگەیانە ڕێگە بە زانایان دەدەن ئامێر و ڕێکارەکان تاقیبکەنەوە بێ ئەوەی پێویست بکات هەسارەکە جێبهێڵن."

ئەو شوێنانەی ئاماژەی پێکردووە، بریتین لە:

١. دەشتی ئەتاکاما لە چیلی: وشکترین شوێنی سەر زەوییە، و بۆ کۆڵینەوە لە خاکی وشک و مەرجە هاوشێوەکانی مەریخ بەکاردێت.

٢. دوورگەی دێڤۆن لە کەنەدا: زەوییەکی بەردین و کەشوهەوایەکی سارد، چاڵی "هۆتۆن"ی تێدایە کە بۆ تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیاکانی ئەرکەکانی مەریخ بەکاردێت.

٣. دۆڵە وشکەکانی ماکموردۆ لە ئەنتارکتیکا: لە ساردترین و وشکترین شوێنەکانە، و بۆ ملیۆنان ساڵە بارانی لێنەباریوە.

٤. بورکانی مۆنا لۆوا لە هاوای: ناوچەیەکی بورکانی و دابڕاو، بۆ هاوشێوەکردنی ژیان لەسەر مەریخ یان مانگ لە ڕێگەی وێستگەی HI-SEASەوە بەکاردێت.

٥. ئایسلەندا: دیمەنی بورکانی و بێئاو بۆ هاوشێوەکردنی مەریخ و مانگ، کە ئاسوانەوەرەکانی بەرنامەی "ئارتمیس"یان تێدا ڕاهێنراوە.

٦. دەشتی مۆهاڤی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان: کەشوهەوایەکی وشک و زەوییەکی باوی بۆ بەراوردکردن لەگەڵ مەریخدا هەیە.

سالۆمی لە کۆتاییدا دەڵێت: "هیچ شوێنێک لەسەر زەوی نییە کە بتوانێت بە تەواوەتی وەک مەریخ بێت، چونکە مەریخ بە بەرگەهەوایەکی تەنک، هێزی ڕاکێشانی لاوازتر، تیشکی جیاواز، گۆڕانکاریی توندی پلەی گەرمی، و ژینگەیەکی هەڵنەمژراو جیا دەکرێتەوە. بۆیە توێژەران هاوشێوەکەرە سروشتییەکان لەگەڵ ژینگە کۆنتڕۆڵکراوەکاندا بەکاردێنن."