لە
نەوەدەکاندا، کۆمپانیای دێل ئۆرۆ بۆ شەرەبەتی پرتەقاڵڕووبەڕووی
بڕێکی زۆر لە پاشماوە و توێکڵی پرتەقاڵ بووەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"CNN"، دوو زانای ژینگەناس بە ناوەکانی دانیال جانزن و
وینی هالوواکس پێشنیارێکی جیاوازیان کرد: لەبری فڕێدانی، ١٢ هەزار تۆن لەو
پاشماوەیە بڕژێنرێتە سەر زەوییەکی وێرانبوو و وشکبووی ناوچەکە کە بەهۆی لەوەڕاندنی
ئاژەڵ و ئاگرکەوتنەوە زیانی گەورەی بەرکەوتبوو.
هەرچەندە
پڕۆژەکە بەهۆی داوای یاسایی کۆمپانیایەکی رکابەرەوە ڕاگیرا و ناوچەکە بۆ ماوەی ١٥
ساڵ لەبیر کرا، بەڵام کاتێک توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن لە ساڵی ٢٠١٣دا گەڕانەوە بۆ
شوێنەکە، تووشی سەرسوڕمان بوون.
زەوییە ڕووتەن
و وێرانەکە ببووە دارستانێکی ئەوەندە چڕ و سەوز کە دۆزینەوەی تابلۆی سەرەتایی
تاقیکردنەوەکە ئەستەم بوو.
سودەکانی ئەم
تاقیکردنەوەیە بریتی بوون لە: دەوڵەمەندبوونی زەوییەکە بە ماددەی ئەندامی و پێکهاتەکانی
ناو پاشماوەی پرتەقاڵەکە.
زیادبوونی دار
و ڕووەکەکان بە ڕێژەی ٪١٧٦ بەراورد بە ناوچەکانی دەوروبەری کە پاشماوەکەیان
پێنەگەشتبوو.
زانایان جەخت
دەکەنەوە کە ئەم دەستکەوتە بە واتای ئەوە نایەت کارگەکان پاشماوەکانیان بڕژێننە
ناو دارستانەکان، بەڵکو نموونەیەکی دەگمەنە بۆ بەکارهێنانی پاشماوەی کشتوکاڵی بۆ
بوژاندنەوەی سروشت بە تێچوویەک کە لە ڕووی دارایی و ژینگەییەوە قازانج بە سروشت
دەگەیەنێت.