پیاوان چۆن رێگری بکەن لە پیربوونی پێشوەختە؟

AM:09:16:03/05/2024

9800 جار خوێندراوەتەوە

پێستی پیاوان بە هەمان شێوەی پێستی ژنان پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکرێت و رێگە لە پیربوونی بگیردرێت.

ماڵپەڕی" huffpost " لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی پیربوونی پێستی پیاوانکردووە کە باشتر وایە خۆتانی لێ بەدوور بگرن ئەوانیش:

١. دەستکاریکردنی پێستی رووخسار وادەکات بەکتریا بگوازرێتەوە بەمەش دەبێت بە ژینگەیەک بۆ گەشەی بەکتریا.

٢. نەشۆردنی رووخسار بە سابون و شامپۆی تایبەت و بەکارنەهێنانی دژەخۆر رووخسار هیلاک و پیر دەکات.

٣. خۆنەشۆردن پاش وەرزشکردن دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پیستی سنگ و پشت.

٤. بەکارهێنانی ماددەی نەگونجاو بۆ پێست، دەبێت ئەو کرێمانەی بۆ پێست بەکاردەهێندرێت گونجاوبن لەگەڵ سروشتی پێستدا بۆ ئەوەی زیان بە پێست نەگەیەنن.

٥. خۆشۆردن بە ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد زیان بە پێست دەگەیەنێت باشتر وایە بە ئاوی شلەتێن واتە نە زۆر گەرم و نە زۆر سارد خۆتان بشۆن.

٦. مۆبایل بڕێکی زۆر بەکتریای پێوەیە کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ زیان بە پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی پێست.

S.A