موو جەستەی منداڵێکی ساوا دادەپۆشێت

AM:11:15:03/05/2024

26060 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دایکێک وێنەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاندووە بەهۆی دەرمانەوە مووەکانی جەستەی منداڵەکەی وەک کوڕێکی پێگەیشتووی لێهاتووە.

ئەو دایکە لە تیک تۆک ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و روونیکردووەتەوە، منداڵەکەی کاتێک لەدایکبووە بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە ناڵاندوویەتی، ئەویش بەرهەمهێنانی رێژەیەکی زۆری ئەنسۆلینە لە خوێنیدا، هەر بۆیە پزیشکەکان دەرمانی دیازۆکسیدیان بۆ منداڵەکە نوسیووە، لەدوای بەکارهێنانی ئەو دەرمانە منداڵەکە مووەکانی جەستەی بە شێوەی ناسروشتیی گەشەی کردووە.

دایکەکە وتوویەتی "منداڵەکەم لەسەرەتای لەدایکبوونیدا وانەبووە، بەڵام لەدوای وەرگرتنی چارەسەرەکانی مووەکانی جەستەی زیادیان کردووە"، هەربۆیە هۆشداریی بە ژنان دەدات ئاگاداریی ئەو جۆرە دەرمانەبن.

S.A