کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە
باشی خرۆکەی سوور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین
لە جەستەدا.
ئارون گۆدمانی پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆڕنیا
رایگەیاندووە، شەکەتی یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی و زۆرکەس هەستی پێناکەن،
زانینی رێژەی خوێن لە جەستەدا ئاسانە و دەتوانرێت نیشانە و هۆکارەکانی دیاری بکرێت.
ئەو پسپۆرە ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی کەمخوێنی بەمجۆرە خستووەتە روو:
١. لەناکاو گۆڕینی ئارەزووی خواردن و زیاتر ئارەزوو دەکەیت خواردنە ساردەکان
بخۆیت.
٢. لاوازبوونی نینۆکەکان و زوو شکاندنیان کە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ئاسنە لە
خوێندا، لە هەندێک بارودۆخی توندی نەخۆشییەکەدا روودەدات.
٣. دروستبوونی برین لە دەوری دەم و ناودەم، چونکە ڤیتامین B12 لە کەسانی نەخۆشی کەمخوێنیدا
زۆر کەمە، ئەمەش پشت بە جۆرییەتی نەخۆشییەکە و ئاستی توندییەکەی دەبەستێت.
٤. ئاوسانی زمان یان گۆڕانی رەنگەکەی.
٥. روخسار ماندوو و شەکەت دەردەکەوێت.
S.A