برنجی زەرد چارەسەرە بۆ کەمی ئەم ڤیتامینەی جەستە

PM:04:14:30/04/2024

884 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارێکی نوێی دادگای فلیپین بۆ هەڵوەشاندنەوەی چاندنی برنجی زەردی دەستکاریکراوی بۆماوەیی دووبارە مشتومڕی لەسەر پشتبەستن بەم برنجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی تەندروستی بۆ منداڵان دروستکردووە، هەرچەندە حکومەتی فلیپین ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر بەو بڕیارە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "نیو ساینتیست"، فلیپین یەکەم وڵات بوو کە رەزامەندی دەربڕی لەسەر چاندنی برنجی زەردی دەستکاریکراو، کە ڤیتامین ئەی تێدایە و قەرەبووی کەمییەکەی دەکاتەوە لە منداڵان و ژنانی دووگیان.

برنجی زێڕین بووەتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ چالاکوانانی رەخنەگرانی کشتوکاڵی، ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی بەرچاو لە پەسەندکردنی، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە کەنەدا و ئەمریکا و نیوزلەندا رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر خواردنی.

ناڕەزایەتییەکانی گرینپیس رۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لەم دواکەوتنەدا، سەرەتا لە ناڕەزایەتییەکانی بەرامبەر بە رێژەی سەدی ڤیتامین A تێیدا دەستیپێکرد، ئەمەش بووە هۆی گۆڕینی بۆماوەیی زیاتر بۆ زیادکردنی.

ناڕەزایەتی سەرەکی ئەوەیە کە پشتبەستن بە برنجی دەستکاریکراوی بۆماوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی تەندروستی دەرگا بەڕووی خۆراکی دیکەی دەستکاریکراوی جیناتیدا دەکاتەوە، کە هەندێکیان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستی هەیە.

کەمی ڤیتامین A لە منداڵانی ئەفریقای باشووردا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە و بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە تا نیو ملیۆن منداڵ نابینا دەبن و نیوەیان لە ماوەی ساڵێکدا دەمرن.

H.Y