یوسف تاڵیب بەرهەمێکی نوێ بە ناوی گوارە بڵاو دەکاتەوە

PM:10:33:30/04/2024

1708 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند یوسف تاڵیب نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "گوارە" بڵاو دەکاتەوە.

بەرهەمەکە لەلایەن تەوحید وەحیدەوە لە ئەسفەهان لەلایەن کۆمەڵێک موزیسیانی بەناوبانگی ئێرانەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، هەروەها تێکستی هۆنراوەکە ئومێد مەجید نووسیویەتی.

گروپی موزیکی تەوحید بەشێکی کارەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد شەهرامی نازریان تۆمار کردووە لە پێشتردا و ئێستاش ئەم بەرهەمەی هونەرمەند یوسف تاڵیبیان لە تۆمارگای ئاوایی کوچەباغ تۆمار کردووە.

یوسف تاڵیب پێشتر چەند کارێکی هونەری هەبووە و چەند کارێکی تری نوێی دەبێت لە داهاتوودا، داهاتی کارەکەش پێشکەش دەکەن بە نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.

لەم لینکەوە بینەری بەشێک لە کارە نوێیەکەی یوسف تاڵیب بن

https://t.me/NRT2drama/400