نێتفلێکس فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر کەللـەسەرە دۆزراوەکەی ئەشکەوتی شانەدەر بەرهەمدەهێنێت

PM:11:35:02/05/2024

480 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی رووخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و کە بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە، لە ئێستادا لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە بڕیاردراوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر دروست بکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "یاهوو نیوز" ، فیلمێکی دۆکیومێنتاریی نوێی نێتفلێکس بەناوی"Secrets Of The Neandtalals" دروست دەکرێت، کە بەتەواوی باس لە چۆنیەتی دۆزینەوەی کەللـەسەری ژنەکە دەکات لە ئەشکەوتی شانەدەری هەولێر.

ئەمە لە کاتێکدایە، تیمەکە پشتیان بە رێکخستنی پڕۆتینەکانی ناو مینای ددانی کەللـەسەرەکە بەستبوو بۆ دیاریکردنی رەگەزی ئێسکەپەیکەرەکە، بۆیان دەرکەوت خاوەنی کەللـەسەرەکە ژنە و تەمەنی لە ناوەڕاستی چل ساڵیدا بووە.