بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو؛ نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزیوە

PM:12:39:04/05/2024

480 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و ٣٠٢ دۆلارە.

هاوکات، نرخی گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٧٤ دۆلار و سێ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٧٤ هەزار و ٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا هاتووە، لە ئێستاشدا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک، هەر مسقاڵێک زێر پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار۱۸به ٤١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۱به ٤٧٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۲به ٥٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲٤ به ٥٤٠ هەزار دینارە

S.A