دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی فرانسیس فۆرد کۆپۆلا لە فێستیڤاڵی کانەوە لە فەڕەنسا رایگەیاند، فیلمە نوێیەکەی بە ناوی " Megalopolis" باشترین فیلمییەتی تا ئێستا بەرهەمی هێنابێت.
گۆرانیبێژی لاو ئاژوان سوارە سێیەم بەرهەمی هونەری بە ناوی "قەدەر" بڵاوکردەوە.
ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، ڤین دیزڵ، بە بەشێکی نوێی فیلمی "Riddick" دەگەڕێتەوە بۆ سەر شاشەی سینەماکان.
ئەکتەری ئەمریکی جێرێمی رێنەر کە لە رووداوێکی کوشندەدا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ تووشی بوو، چەند مانگێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە هەست بە باشتر بوون دەکات، بەڵام ئەو وتیشی "بەڕاستی من مردم و زیندوو بوومەوە".
بینەران لە دەنگدانێکدا بۆ باشترین زنجیرەی مێژوو، بە زۆرینەی دەنگ زنجیرەی Breaking Bad هەڵبژێردراوە وەک باشترین زنجیرەی مێژوو.
گۆرانیبێژی میللی نێچیر هەورامی نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بە ناوی "کچێ بەچی" بڵاوکردەوە.
دوای ١٤ ساڵ دوورکەوتنەوە، هونەرمەندی میسری عادل ئیمام دەگەڕێتەوە سینەماکان، بە دووبارە نمایشکردنی نوێترین فیلمی بەناوی "ئەلزەهایمەر" ، هاوکات لەگەڵ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ٨٤ ساڵەی لەدایکبوونی.
خانمە هونەرمەندی لاو لاڤین نوری نوێترین بەرهەمی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "شاباش" بڵاوکردەوە.
گۆرانی "شۆخ" ، نوێترین بەرهەمی هونەرمەند کارزان فاروقە کە لەلایەن کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرهەمهێنراوە و بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی "بابڕۆین" بڵاوکرایەوە.
دوای ئەوەی تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی رووخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و کە بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە، لە ئێستادا لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە بڕیاردراوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر دروست بکرێت.
ئارام سەردار نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "سەلام" بڵاوکردەوە.
خانمە هونەرمەند ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "مالا من" بڵاوکردەوە.
هونەرمەند یوسف تاڵیب نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "گوارە" بڵاو دەکاتەوە.
پێنج ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ٢٠١٩ـدا، فیلمی سینەمایی "Avengers Endgame" نمایشکرا و لە پێنج رۆژی یەکەمی نمایشیشدا توانی زیاتر لە ملیارێک دۆلار کۆبکاتەوە و ببێتە یەکەمین فیلم کە لەو ماوە کەمەدا بتوانێت ئەو بڕە پارەیە کۆبکاتەوە.
هونەرمەندی گۆرانبێژ بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "چرای نمرە٢٠" بڵاوکردەوە
دەرهێنەری فیلمەکە ئاشکرایکرد، سیناریۆی بەشی دووەمی ‘Bajrangi Bhaijaan’ ئامادەیە، پڕۆژەکە دەچێتە جیبەجێکردنەوە ئەگەر سەلمان خان سیناریۆکە پەسەند بکات.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام"، هونەرمەند ئارش عوسمان رایگەیاند کە رۆژی شەممە کاتژمێر ٨:٠٠ گۆرانی "غەریبە"بڵاو دەکاتەوە.
هونەرمەندی میسری "صلاح السعدني" لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێن ئارتی دوو لە دەستپێکی وەرزی نوێدا بە چەندین بەرنامەی جیاواز و تایبەتەوە دەگەڕێتەوە.
ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی، لە قۆناغەکانی سەرەتای بوون بە ئەکتەر و هاتنە ناو جیهانی سینەما و درامایە، لە ئێستاشدا بەشداری لە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی ئەرجەنتینیدا کردووە.