دارچینی یارمەتی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە دەدات

PM:05:38:30/04/2024

18948 جار خوێندراوەتەوە

دارچینی و کورکومین و رێسڤێراترۆل مادەیەکن کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن، هەروەها میتابۆلیزم لە تووشبووانی شەکرەدا باشتر دەکەن.

گۆڤاری "هێڵپ راکسیسێنتـ"ـی ئەڵمانی روونیکردەوە کە پشتی بە ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی توێژەرانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پۆزنان لە پۆڵەندا بەستووە، بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری تەواوکەرە خۆراکیەکانی وەکو کورکومین، ریسڤێراترۆل و دارچینی لەسەر فشاری ئۆکسجین و چالاکی دژە ئۆکسێنەر لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە.

بە شێوەیەکی ئەزموونی سەلمێنراوە کە خواردنی کورکومین و رێسڤێراترۆل و دارچینی بەشدارە لە کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی و دۆخی هەوکردن، هەروەها باشترکردنی میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات.

توێژەران هۆکاری ئەم سوودانەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کورکومین و رێسڤێراترۆل و دارچینی چڕیی گلوکۆز و ئەنسۆلین و هیمۆگلۆبین گلایکەت کەمدەکەنەوە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر میتابۆلیزمی چەوری هەیە.

لە کۆتاییدا گۆڤاری ئەڵمانی پێشنیاری کرد کە کورکومین و دارچینی و رێسڤێراترۆل بخرێتە ناوەوە بۆ باشترکردنی پرۆسەی گۆڕانکاری خۆراک بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەکرەدا.