سێوی سەوز جۆرێکە لە سێو کە بە رەنگی سەوز تایبەتمەندە،
هەروەها بە یەکێک لە جۆرە میوە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت.
سێوی سەوز وەک لە "ئیماڕات نیوز"دا هاتووە، بە
بەهای خۆراکی بەرز و چەندین سوودی تەندروستی ناسراوە دیارترینیان بریتین لە:
١.دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سێوی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە
بە ریشاڵی خۆراکی، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و بەرزکردنەوەی هەستی
تێری و یارمەتیدانی جەستە بۆ باشتر هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان.
٢.دژە ئۆکسێنەرەکان، سێوی سەوز دژە ئۆکسانی بەهێزی
تێدایە کە بەرەنگاریی بەکتریا زیانبەخشەکان دەبێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە
درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
٣.ڤیتامین سی، سێوی سەوز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین سی کە بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و پێست بە تەندروستی دەپارێزێت و یارمەتی
هەڵمژینی ئاسن دەدات.
٤.پۆتاسیۆم، سێوی سەوز پۆتاسیۆمی تێدایە کە
کانزایەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی دڵ و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن.
٥.كالۆری كهم، سێوی سەوز کالۆری کەمی تێدایە،
ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی باش بۆ ئەو کەسانەی کە رێجیم دەکەن بۆ دابەزاندنی
کێش یان پاراستنی کێشیان.