AM:12:00:04/05/2024
4204 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزتر بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ماوەی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا لە دوکان ٥٣٦ ملم باران باریوە و لە دەربەندیخان نزیکەی ٩٠٠ ملم باران باریوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەمساڵدا بڕێکی باش باران باریوە
بەڵام بەنداوی دوکان پێویستی بە نزیکەی ٤٨٪ ئاوی دیکە هەیە تاوەکو بە تەواوی پڕ
ببێت.
سەبارەت بە سوود وەرگرتن لە بەنداوەکان بۆ بەرهەمهێنانی
کارەبا باسی لەوە کرد، لەکاتێکدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرز بێت لەتوانایدایە
٤٠٠ مێگاوات کارەبای لێوە بەرهەمبهێنرێت کە دەکاتە رێژەی ١٠٪.