وەزارەتی تەندروستی عێراق لینکی فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی تەندروستی هەرێم بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دادەمەزرێنن.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری و پەیمانگا تەکنیکییەکانی پەرستاری
دەتوانن فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕبکەنەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، ساڵانێکە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دامەزراندنی راگرتووە، دەرچوانی
زانکۆ و پەیمانگاکانیش باس لەوە دەکەن، چەندان ساڵ خوێندن و هەوڵدانیان لە سایەی
حکومەتی کاربەڕیکەرەوە بەفیڕۆدراوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
کلیک لێرە بکە..