بۆریس جۆنسن- سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا
PM:06:39:03/05/2024
1324 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی هەڵنەگرتنی کارتی دەنگدانەوە نەیتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی کۆمیسیارانی پۆلیس و تاوان بکات.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بەهۆی هەڵنەگرتنی کارتی دەنگدانەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا نەیتوانیوە لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ئۆکسفۆرت بەشداری لە هەڵبژاردنی کۆمیسیارانی پۆلیس و تاوان بکات.
ئاماژەی
بەوەش کرد، دوای ئەوەی جۆنسن گەڕاوەتەوە و بەڵگەنامەکان و کارتی دەنگدانەکەی هێناوە
توانیویەتی دەنگ بدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
یاسای هەبوونی کارتی دەنگدان و هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا لە سەردەمی حکومەتەکەی بۆریس
جۆنسنەوە دانراوە و لە هەڵبژاردنی گشتی ٢٠٢٣ـدا جێبەجێ کراوە. هەر لەو هەڵبژاردنەدا
بەهۆی هەڵنەگرتنی کارتی دەنگدانەوە ١٤ هەزار
کەس نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.