سەردێڕ:

بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی کلۆر لە قەڵادزێ چەند گوندێک چۆڵکراون

PM:04:00:04/05/2024

1396 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لێچون لە تانکییەکی کلۆر کەسێک لە قەڵادزێ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە، هەر بە هۆی لێچوونەکەوە چەند گوندێک چۆڵکراوم.


ماوەی چوار رۆژە تانکییەکی کلۆری پڕۆژەی ئاوی خاسی قەڵادزێ لێیدەچێت و بەهۆیەوە پاسەوانێکی پڕۆژەکە گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بریندارە.

لەو بارەیەوە سەلام عومەر بەڕێوەبەری گشتی ئاوی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم رێکارە پیویستەکانیان گرتووەتە بەر وتانکەرەکەیان خستووەتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی لێچوونی نەمێنێت دواتر دەردەهێننەوە چاکی دەکەن یان هەر شتێکی پێویست بێت بۆی دەکەن.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا مەترسیی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە نەماوە، بەڵام بۆ یەک دوو رۆژی دیکەش ناوچەکە چۆڵ بێت باشترە بۆئەوی بە تەواوی کاریگەریی نەمێنێت.













گەلەری