سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:43:04/05/2024

30708 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە، بەمەش نرخی دۆلار تاڕادەیەک جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، بەمەش ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار تاڕادەیەک لە نێوان ١٤٥ هەزار بۆ ١٤٦ هەزار دیناردا جێگیر بووە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بانکی ناوەندی راسپێردراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و راگرتنی قاچاخچێتی بە دراوە بیانییەکانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش عێراق هەوڵدەدات سەرجەم مامەڵەکانی وڵاتەکەی بکات بە ئەلکترۆنی. دەشڵێن،" تیمێکی کاری هاوبەش لەنێوان دەسەڵاتی گشتی باج و ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ناوخۆ پێکدەهێنێت بۆ رووبەڕوبوونەوەی تاوانی رێکخراو لەژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندیدا".

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەگەر فرۆشی دۆلاری کاش و حەواڵە بەو جۆرەی ئێستای بمێنێتەوە ئەوا پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری