سەردێڕ:

فرۆشی ئەپڵ بە نزیکەی لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە

PM:10:56:03/05/2024

2476 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە نزیکەی لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.


کۆمپانیای ئەپڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خواست لەسەر مۆبایلی ئایفۆن بەڕێژەی زیاتر لە ١٠٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا بەگشتی فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن بە نزیکەی لە هەموو جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

راشیگەیاندووە، بەگشتی داهاتەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا بە رێژەی ٤٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار، کە ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک.

باسی لەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا فرۆشەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاستی پێشتر، ئەویش بەهۆی خستنەبازاڕی بەرهەمەکانیان و وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرددا.













گەلەری