سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمترین ئاستی شەش مانگی رابردووی نزیک دەبێتەوە

AM:08:15:04/05/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ١٥ـی نیسان بە رێژەی زیاتر لە ٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوینێ هەینی دابەزیوە.
پێشتر، لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی کۆگاکردنی نەوت بەگوێرەی پێشبینییەکان نەبووە و بە رێژەی ٠.٨٪ کەمبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی وێستگەی وزەی رەشی روسیا بوو لەلایەن ئۆکرانیاوە کە ببووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو ٨٩ دۆلار.














گەلەری