سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە

PM:12:45:30/04/2024

55560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرکاتێک هەرێمی کوردستان رێکار و داواکارییەکانی تەواو کرد مووچەی مانگی چوار دەنێرن.


وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەرخستەی کۆتایی مانگی سێی هەرێم گرفتی تێدایە. دەشڵێت، هەرکاتێک هەرێمی کوردستان رێکار و داواکارییەکانی تەواو کرد مووچەی مانگی چوار دەنێرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە و ئەوان ئامادەن بۆ ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار، بەڵام چاوەڕوانی هەرێمن داواکارییەکان تەواو بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٥ رۆژ وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی هەرێم بوو لیستی مووچەی مانگی نیسانی بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم لیستەکەی درەنگ نارد و کە ناردیشی هەڵەی تێدابوو و دارایی عێراق گەڕاندییەوە بۆ هەرێم، لە ئێستاشدا بەهۆی هەبوونی گرفت لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێ'دا ناردنی مووچەی مانگی چوار دواکەوتووە.













گەلەری