لە ئاسمانەوە دیمەنی لافاوەکەی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر ببینە، هەزاران ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە
لە پەخشی راستەوخۆدا، کنارێک دەکەوێتە خوارەوە و دەیدات بەسەری گۆران عەبدوڵا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دا
ئاژەڵدارێك: جاران گەر مەڕەكانمان بلەوەڕینایە ئەوا دەمانزانی كە سبەی بارانە، گەر وانەبووایە دەمانزانی كە باران نابارێت.
لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەی وتەبێژی یەکێتیدا چەند جارێک کارەبا دەبڕێت
لەسەر کورسی دانیشتووە و لەپڕ دڵی دەوەستێت و و دەکەوێت، کارمەندانی نەخۆشخانەکە لە مردن ڕزگاری دەکەن، دیمەنەکە نەخۆشخانەی گولانە لە ئاکرێ
دار و بەردی باڵەخانەکە هەڵدەدەنەوە و بەردەوامن لە گەڕان بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو ژنە بە رەگەز فلیپینییە نەدۆزراوەتەوە کە لە بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر هەولێر گیانی لەدەستدا.
تەمەنی ١٩ ساڵە و ١٠ ساڵە کەڵەشێر بەخێودەکات و دەیفرۆشێت، دەڵێت: خەڵک هەبووە بە ٥٠٠ دۆلار کەڵەشێری کڕیوە و مرداربووەتەوە.
"بە کوردی قسە لەگەڵ ئامێرەکەیدا دەکات" گەنجێکی بەهرەمەند دەستکێشێکی دروستکردووە لە رێگەیەوە نابیستان دەتوانن قسە بکەن
ئامینەی جۆڵا، چیرۆکی پشت شیرینییە بەناوبانگەکەی سلێمانی، دەمی هەموو شاری شیرینکرد، خۆی ئێستا ناتوانێت شیرینی بخوات
پزیشکێکی ڤێتەنەری جێگایەکی بۆ چارەسەر و بەخێوکردنی سەگ و پشیلە کردووەتەوە و دەڵێت: ئەو کەسانەی ئاژەڵەکانیان دەهێنن بۆ ئێرە ئەوەندەیان خۆش دەوێن کە وەک ئەندامێکی خێزانەکانیان سەیری دەکەن.
بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی ئەتۆمییەوە سەدان هەزار ماسی لە کەناراوەکانی شاری فوکوشیمای ژاپۆن مردار بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زیانەکان زیاتر ببێت.
ناوبانگی قازی بێستانسورت بیستووە؟ وەزری سەرما هاتەوە و گۆشتی قاز بووەتە میوانی سفرە و خوانی هەموو ماڵێک.
خواردنێکی جیاواز بۆ ئەم سەرمایە, لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما هاوڵاتیان لە سلێمانی درەنگانی شەو سەردانی خواردنگاکان دەکەن.
هاوڵاتیانی هەولێر دیمەنی لافاوەکەیان بۆ ئێن ئاڕ تی ناردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن
بەردێکی گەورە بەشێك لە ڕێگای زیاتر لە ١٠ گوندی سنوری ناحیەی سمیلانی گرتووە.
دەڵێت: خودا شتێکی لێ وەرگرتووینەتەوە ١٠ شتی دیکەی پێ داوین، تەنها دوو ئاواتم هەیە، خانوویەک لەگەڵ حەجێکدا
شەڕ لەناو کۆڵانەکانی غەززە بەردەوامە، سەربازانی ئیسڕائیل لە هەموو کوچە و کۆڵانێک بڵاوەیان پێکراوە.
بەڕێوبەری ژوری بازرگانی ئەفریقی-بەریتانی بە جلی كوردییەوە دەردەكەوێت و دەڵێت، شانازی دەكەم كە جلی كوردی لەبەردەكەم.
باس لە یاسای باج دەکات لە هەرێم و دەڵێت، ئەوەی ئەم یاسایەی داناوەی عەمری نەمێنێت.
بەشداری ڤێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیاندا کردووە و دەڵێت: ترشاو و قەرەخەرمان و برنجی کوردی و دۆ، ئەمانە خۆشن باوەلێ بیهێنن بیفرۆشن
ماوەی ٤١ ساڵە شۆفێرە و ٣٠ ساڵە کچان و ژنان فێری شۆفێری دەکات، دەڵێت، کچان و ژنان لە شۆفێریدا باشترن لە پیاوان.
لەپڕ زریانێکی بەهێز دێت و کارمەندی باڵەخانەکە هەڵدەدات و هەموو شتێک وێران دەکات، دیمەنەکە ئیستەنبولە
لە ژێر باراندا خەریکی پاککردنەوەی مەنهۆڵی شەقامەکانی کۆیەیە
خێزانێک دوای ٢١ ساڵ لە چاوەڕوانی یەکەم منداڵیان لە دایکبوو، خۆشی و شادی باوکی و دایکی و کەسوکاریان ببینن
باران دەبارێت و جەوەکەی ساردی کردووە و بازاڕی نۆکاو گەرمبووە.
مامۆستایەکی ئاینی باس لە گرانترین نوشتە دەکات و دەڵێت، خەڵک هەیە سەیارەی داناوە بۆ یەک نوشتە.
بۆ پێشوازی لە یادی دامەزراندنی سلێمانی چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو لەنێویشیاندا فرۆشتنی هەنار.
کوڕە شەهیدە و لە هەولێرەوە دەڵێت: کەمئەندامم و دەرچووی زانکۆم و بێکارم و داوای هەقی خوێنی باوکم لە حکومەت دەکەم
لە ڕانیە هێزە ئەمنیەکان هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایان دەستپێکردووە
ژمارەیەک بێچووە ئاسکی ماڵی کردووە و دەڵێت: بە شیری بزن بەخێوم کردوون و لەگەڵ خۆم دەیانبەم بۆ بازاڕ وەکو منداڵ مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.
وریا حەمە کەریم کەوگیرێکی گرتووە بەدەستیەوە و باسی دروستکردنی رووبەهەنار دەکات، دەڵێت: شارەزای خۆی دەوێت با کەوگیرەکەش دابنێمەوە بۆیان
لە هەولێر قەسابەکانی مەیدانی ئاژەڵان لەبارەی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش و مرداربوو قسە دەکەن.
خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە سلێمانی بەردەوامی هەیە کە بەهۆی بایکۆت و دواکەوتنی مووچەی مامۆستایانەوە نزیکەی مانگێکی خوێندنیان فەوتاوە و داوای قەرەبوو دەکەن.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و خوێندکاران و چین و توێکە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەردەوامە و یەکێک لە مامۆستایان باسی دۆخی دەسەڵات دەکات و دەڵێت، ئەم کۆمەڵگەیە هیچ شتێک نەماوە ئەم دەسەڵاتە لێی نەستێنێت تەنها هەناسە نەبێت.
هێزەکانی ئیسرائیل بە چڕی بۆردوومانی ناوچەیەکی نزیک نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە کەرتی غەززە دەکەن و ئەو کەسانەی لەنزیک ئەو ناوچەیەن رادەکەن.
ژمارەیەک لە دانیشتوانی تەکییە بەرمیلێکیان هەڵگرتووە و بە ڕاکردن دەڕۆن بۆ نۆرەگرتن تاوەکو نەوت وەربگرن.
بەهۆی رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە شاری غەززە گەمارۆدراوە و هاوڵاتیانی ئەو شارە رووبەڕووی چەندان گرفت بوونەتەوە لەوانەش بارگاوی کردنەوەی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانیانە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە سنووری گوندی کانی کەندی نزیک کۆیە ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیراوە و بەهۆیەوە کەسیک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بەسەختی برینداربووە.
ببینە چۆن هەموان لێی رادەکەن؛ بێچووە ورچێک دەچێتە ناو بازاڕێک و هەر کەسێک دەبینێت ڕادەکات بۆ لای
لە ٧ـی ئەم مانگەوە رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزارەها کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتییەک لە چۆمان جلیکانەیەکی هێناوە و دەڵێت: چارەسەری بەردی گورچیلەیە.
سەرەڕاى پێشکەوتنى ژیان هێشتا بێشکە گرنگى خۆى لەدەست نەداوە و کەسێک کە بێشکە دروستدەکات دەڵێت، تا ئێستاش هاوڵاتییان بێشکە بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان دەکڕن.
ناخ هەژێنە هەموو هاوار دەکەن؛ دایکێک لە غەززە دوای ئەوەی لەکاتی وتاری مزگەوتدا ناوی کوڕەکەی دەبیستێت کە گیانی لەدەستداوە دۆخی تێکدەچێت.
گروپی چەکداری حەماس ئەم ڤیدیۆیەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هێرش دەکەنە سەر سەربازگەی نەحال ئۆزی ئیسرائیلی لە رۆژهەڵاتی غەزە.
دوو هاوسەر ماریان هێناوەتە ستۆدیۆ و باس لە سودەکانی زەیتەکەی بۆ ڤژ و پێست دەکەن.
تەلەفۆن دەکات و دەڵێت: پێشنیارێکم هەیە و بەجدیمە، کەم ئەندامم و ١٥٠ هەزارە مووچەکەم، ٥٠ هەزاری دەدەم بە حکومەت بەو مەرجەی تێر بخۆن و دەستبکەن بە خزمەتی هاوڵاتییان.
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر غەززە زیاد دەکات و جگە لە فڕۆکە لەسەر سنوری غەززەوە بە تانک و چەکی دورهاوێژ بۆردومانی شارەکە دەکات.
لە بەرنامەی دەرد و دەرمان پزیشکێک دەرمانێک دەکاتە ئاوەوە و دەڵێت، ئەوانەی قەڵەون ئەمە بخۆنەوە.
شەوی رابردوو چەکدارانی فەڵەستین موشەکبارانی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلیان کرد.
چەند هاوڵاتیەک لە شەقامێکی غەززە وەستاون و لەپڕ موشەکێکی ئیسرائیلی لە بەردەمیان دەتەقێتەوە.
ژنێک لە تەقتەق ٣٥ ساڵە کاری جەراحیی دەکات و پیاوێک چووەتە لای بۆ چارەسەر و دەڵێت، لەگەڵ هاوسەرەکەی زۆرانبازی کردووە و قاچی وەرگەڕاوە.
بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیلەوە مزگەوتێک لە خان یونس بەتەواوی رووخاوە و گەنجێک لەژێر خۆڵ و خاشاکدا چەند پەڕەیەکی قورئان دەدۆزێتەوە.
ماتۆڕەکەی ئاو دەیبات و بەدوایدا رادەکات و دەیەوێت دەری بهێنێت کەچی خۆشی لەگەڵی دەڕوات، دیمەنەکە لافاوەکەی ئیستەنبوڵە.
كەسێكی دەست رۆیشتوو لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی هەولێر ڕێگای هاتن و چوونی چوار كۆڵان دادەخات.
دوو ئەڵقەی زیوی بەدەستەوەیە و دەڵێت: لە گەنجێکم کڕیوە هی خۆی و هاوسەرەکەی بوو فرۆشتویەتی بە پێنج هەزار لەبەر بێ پارەیی
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانیا لە شەودا ئاسمانی شارەکەی بەتەواوی روناک بووەتەوە و دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی هەورەبروسکەوە بووە کە داویەتی لە کارگەیەک.
"فەرمانبەرێک لەناو خۆپیشاندانەکەوە دەست دەکات بەگریان و دەڵێت: کێ گورچیلەمی دەوێت پێی دەفرۆشم."
چەند دانیشتوویەکی ناحیەی فەیدە دەڵێن، گوێمان لە دەنگی گۆڕێک بووە.
ئاهەنگە و بوک بە بارهەڵگر گواسترایەوە، زاوا شۆفێری بارهەڵگرە و هەموو هاوڕێیەکانی بە بارهەڵگرەکانیانەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووە، دیمەنەکە قەزای حەویجەی کەرکوکە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەدوای تەواوبونی کۆنگرەی حزبەکەی قسە بۆ رۆژنامەنووسان دەکات.
پزیشکێک لە بەرنامەی دەرد و دەرمانی ئێن ئاڕ تی باسی ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە بەسەر جەستەدا دێت دوای وازهێنان لە جگەرە.
ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردەی لەژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی ئێراندا گیانی لەدەستدا لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە باسی چیرۆکی گیانلەدەستدانەکەی دەکات.
هەفتەی رابردوو زریانی بەهێزی دانیاڵ بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی لیبیادا تێپەڕی و زیانێکی زۆری بە سروشت و دانیشتوانی هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە گەیاند.
زریانێکی بەهێز ئەفریقای باشووری گرووەتەوە و تەنانەت ئۆتۆمبێلیش لەگەڵ خۆی دەبات.
لە سلێمانی بەهۆی دەستکاریکردنی ماددەی تەقەمەنی ماڵێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکی سووتمەنی لە بوخارێستی پایتەختی رۆمانیا ٥٧ کەس برینداربوون و هەشت کەسی دیکەش سووتان
چالاکوانێک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی خورمای دروست کردوە و دەڵێت: دەمەوێت لەم رێگەیەوە وڵات سەوز بکەم و بەرهەمی خورما زیاتر ببێت
تەواوی ماڵێکی گەڕەکی سەیداوای شاری هەولێر بەهۆی تەقینی غازەوە سووتا
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و مێت فریدرێکسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک پێداچوونەوەیان بە خەسڵەتەکانی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ کرد.
چرکە بە چرکە لە کامێرای چاودێریەوە ساتی دزینی کوڵە باڵەکەی خورماڵ ببینە..
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پۆلیسی راپەرین لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک پێنج کەسی دەستگیرکردووە کە کچێکیان فڕاندبوو و دواتر دەستدرێژیان کردبووە سەر کچەکە.
چایچییەک لە وەرتێ چایەکى جیاواز لە قەدى درەختى بەڵاڵوک دروست دەکات
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش لە هەرێم کارەبای پێویستیان نییە و دانیشوانی گوندی قەسری لە کۆیە باس لەوەدەکەن کارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییان نییە و دەڵێن: کارەبایان کوژاندوەتەوە و خەڵک لەبەردەرگا خەوتووە بەم گەرمایە
دوای نۆ ساڵ لە تاراوگە و دووری لە خێزانەکەی، گەنجێکی چەمچەماڵ بە دایکی شادبووەوە.
راوچییەک نزیکەی ١٨ ساڵە لە دەریاچەی دوکان راوی ماسی دەکات.
لە ماوەی رابردوو هێزی ئاسمانی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە ئۆتۆمبێلێکی لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
لە رۆژی رابردوو بوومەلەزرەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری مەلاتیای باکوری کوردستانی هەژاند.
ئەو ئۆتۆمبێلە لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج
ئۆتۆمبێلێک لە شاری سلێمانی بەهۆی خراپی کوالێتی ئەو بەنزینەی تێی کراوە گڕت گرتووە
بەهۆی پلەی بەرزی گەرماوە تایەیەکی بارهەڵگەرەکە گڕی گرتووە
منداڵێک لە ترسی خنکانی باوکی بە پەتێک باوکی لە ئاوێکەوە دەهێنێتە دەرەوە.
سمۆرەیەک بەهۆی گەرماوە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و دوو کەس لەسەر شەقامێک دەیدۆزنەوە و هاوکاری دەکەن.
لە شاری کۆنیای تورکیا کۆنکرێتی باڵەخانەیەک بەسەر دوو کەسدا دادەڕمێت
ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییانە بە ئۆتۆمبێلی هاوڕێی ژینگە ناسراون بەوپێیەی لە کاتی رۆیشتنیاندا هیچ گازێکی زیانبەخش دەرنادەن
لەکاتی رووماڵکردنی گردبونەوەی خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر لە هەولێر رێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی کرا.
فەرمانبەران بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە لە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێم گردبوونەوە. فەرمانبەرێک لەسەر دەسەڵات بەسەرهاتێک بۆ ئێن ئاڕ تی دەگێڕێتەوە.
پزیشکانی گەنج بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەڵێن، ئێمە داوای مافی سەرەتایی خۆمان دەکەین، بەڵام حکومەت واتێگەیشتووە کە خێرمان پێدەکات.
هاوڵاتیەک لە هەولێرەوە ئەم ڤیدیۆیەی ناردووە و دەڵێت: دوو ساڵ زیاترە کاری دلیڤەری دەکەم و تەنها ئەو ماتۆرەم هەبوو کە دڵم پی خۆش بوو کەچی بە ئاشکرا لێیان دزیم.
بارهەڵگرێک لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود خۆی دەکێشێت بە هەشت ئۆتۆمبێلدا و زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە.
رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە محەمەد بامەندی هونەرمەندی میلی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و ٣٠ گولـلە نرا بە ماڵەکەیەوە بەڵام هیچ گولـلەیەک بەر خۆی نەکەوت و بەهۆی ئەوەوە جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا.
لەژووری میوانەوە ئاو لەکانی ماڵەکەی دەخواتەوە لە ناو ماڵی هاوڵاتیەکی سنوری رواندز، ئاوێکی سازگار هەڵدەقوڵێت
شاهۆ حسێن لە رێگەی عەرەبانەیەکی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەڵەبجەوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت بە ئامانجی ئەوەی بگات بە دیداری بەرپرسانی بەغدا.
لەسەر ئاو دەبێتە 'موناقەشە'، پیاوێک دەڵێت ئاومان بۆ هاتووە، ژنەکەی دەڵێت وەڵا یەک قەترە ئاومان بۆ نەهاتووە.
کاڵەکی بە تام و شیرینی دەڤەری مەرگە بە گشتی و گوندی بەردەکۆز بە تایبەتی ناوبانگی خۆی هەیە و خواستێکی زۆری لەسەر هەیە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەریم کڕیاری هەیە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما سوودی بۆ جوتیارانی عێراق هەبووە و بەرهەمی خورما لە عێراق بوژاوەتەوە.
کەسوکاری منداڵەکە: نەمتوانی سەیری بکەم، تەنها قاچێکی سەلامەتە هەموو گیانی سوتاوە و تەندروستی باش نییە
لە هەرێم کێ لەپشت هێنانی دەرمانی جوانکاریە بە قاچاخ؟
ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی کیسەڵێک لەناو ئاگر و دوکەڵی دارستانەکەدا دەدۆزنەوە و ببینە چۆن لە مردن رزگاری دەکەن.
لەکۆنسێرتێکی شاری نیویۆرکی ئەمریکی چەند نابیستێک لە رێگەی ئەڵقەی مەچەک و پێوە چێژ لە کۆنسێرت و میوزیک و گۆرانییەکان وەردەگرن.
دەڵێت: دەسڕی سواڵ کردن رادەخەم لەسەر ئەم شەقامە بۆ ئەوەی منداڵەکانمی پێ بەخێو بکەم بەڵام کەرامەتی خۆم نافرۆشم
ڤیدیۆکە تایبەتە بۆ ئێن ئاڕ تى نێردراوە
ڤانیسا رەشید ئەندامی شارەوانی شاری میونشن وەڵام دەداتەوە
عەبدولوەهاب سەمۆ کە هاووڵاتییەکی شاری وانە، ماوەی ٢٠ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات و بە "پیاوی هەنگ" ناسراوە، بۆ چوونە ناو کتێبی گینس تایبەت بە ژمارە پێوانەییەکان، سەدان هەنگی کۆکردەوە.
چۆپی فەتاح لە سویسرا بەشداری لە خۆپیشاندانی دووبارە چاوخشاندنەوەی بە پەیماننامەی لۆزاندا کرد و بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "وەک ژنێکی کورد خۆپیشاندان دەکەم لە دژی ئەو پەیماننامەیە."
زاوایەکی سەدام حسێن لە هەولێر گیانی لەدەستدا و پرسەکەی لە مزگەوتی سامی گەردی لە هەولێر بەڕێوەچوو و تەرمەکەشی لە تکریت بەخاکسپێردرا.
ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی هەنجیردا، هەنجیری تەقتەق بەهۆی خۆشی تامەکەی خواستێکی زۆری لەسەرە و جگە لە هەرێمی کوردستان هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێت.
پاسەکەی ١٦ ساڵ لە خۆی گەورەترە و باسی ئاڵنگارییەکانی ژیانیان دەکات و دەڵێت، رۆژی وا هەیە پارەی بەنزینەکەم دەستناکەوێتەوە.
هاوڵاتیەکی هەولێرەوە بەهۆی نەبونی ئاوی خواردنەوەوە دەڵێت، عەیب نیە ئاوت نەبێت؟ مردین لە گەرما و بەرپرسەکانیش بۆ خۆیان خەوتوون، خەڵک مرد لە تینودا، مەعقولە؟
پارێزگاری هەولێر باسى ڕێگرى لێكردنى دەكات لەلايەن پاسەوانەكانەوە و دەڵێت پاسەوانی سەرۆکی حکومەت چۆن بوێری ئەوە دەکات ڕێگریم لێ بکات.
گروپێکی چەکداری گەرمیان لەدەست دەسەڵات دەرجوون و لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاسایش چەکدارێکیان کوژرا و بەشێکیشیان دەستگیرکران.
گوندی وێزێ لە سوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران فێنکترین گوندە و دایشتوانەکانی دەڵێت هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوەیان نییە و وەک جلوبەرگی زستان دەپۆشن.
تەڤگەر شێرکۆ پەرداخێک ئاوی دەربەندیخان دەبات بۆ قائیمقامی شارەکە و بەهۆی پیسی ئاوەکەوە رەتیدەکاتەوە ئاوەکە بخواتەوە و ئامادەبوانی بەرنامەکەش دەڵێن لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە ئاوی بەلوعە بەکارناهینن.
لەکاتی نوێژکردندا سەگێک دەچێتە ناو مزگەوتێک.. ببینە چی روودەدات؟
لە هەولێر گۆڕی کەسایەتیەکی ئاینی هەڵدراوەتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەچێتە لای گۆڕەکەی دەڵێت: کەس نازانێت بۆ کوێیان بردووە
هاوسەری زیلینسکی چەند ڕەفتارێکی سەیر ئەنجامدەدات لە کاتی سەردانیکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ لوتکەی ناتۆ
تەمەنی ۱۱ ساڵە دەڵێت، "هەناسەکەم وەرە بۆلام هەتا لە ژیاندا ماوم"
هەنار تەها خوێندکارێکی پۆلی ١٢ـە بوو لە چەمچەماڵ لە بارودۆخێکی دارایی سەختدا توانی ببێتە یەکەمی سەر ئاستی هەرێم لە بەشی وێژەیی و چیرۆکەکەی بووە، چیرۆکی هاندان و کۆڵنەدان.
کوڕ و نەوەکانی سەڵاح داودە، هونەرمەندی دێرینی شاری کەرکوک لە راپۆرتێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی دەڵێن، پشتگوێ خراوین، رۆژانە کاردەکەین بۆ ئەوەی ژیانی خۆمان دابین بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا بە گۆرانی وتن دڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان خۆش دەکەین.
ناسر حەسەن دەرهێنەر و هونەرمەندی کورد، دەرهێنەری فیلمی 'مەمی ئالان و ژاڵە' لە راپۆرتێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باس لەوە دەکات، جموجوڵی هونەری لەم وڵاتە نەماوە بۆیە ئێستا زیاتر چێژ لە ژیانی گوند دەبینم و خۆم سەرقاڵ کردووە بە سروشتەوە.
عەلی ساهیر.. ئەو گەنجەی لاسایی کازم ساهیر دەکاتەوە گۆرانیەک بۆ ئێن ئاڕ تی دەڵێت.
نهێنی کوشتنی گەنجەکەی چەمچەماڵ ئاشکرابوو..
سێ کاندیدەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کێن؟
هەڵبژاردنی ئەمجارەی تورکیا ٢٨ـەم خولی پەرلەمانی و ١٣یەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە
کورد و مێژووی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
تورکیا پارتی سیاسی زۆرە زیاتر لە ٢٠ پارتی سیاسی گەورە و بچوکی هەیە، رکابەری قورس لەنێوان کێدایە؟
خەیارەکە لە مەزادا ساغدەکاتەوە و هاوار دەکات: خێری لێ ببینیت بارە خەیار و کولەکە و ترۆزی دەهێنن و لەویادا ساغی دەکەنەوە
سمۆرەکانی ئەم گوندە گوێز لە کونی داردا ناشارنەوە، بەڵکو دەیچێنن و دارگوێز دەڕوێن
"هەر خێزانێک یەک کەس بێت و دە کەسیش بێت هەر یەک تەبەقە وەردەگرێت"
بۆ یەکەمجار ئێن ئاڕ تی لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەواڵەکانتان پێشکەش دەکات
ئەحمەد عەلی ماوەی شەش ساڵە وێنەگر و ئامادەکاریی بەرنامەی سەرکێشیی کەناڵی ئێن ئاڕ تییە و بە مەبەستی تۆمارکردنی بەرنامەیەک چووەتە سەر چیای پیرەمەگروون و کەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
خەڵکی بەنگلادیشە دەڵێت: دڵی من بۆیە خۆشە چونکە خزمەتی ماڵی خوا دەکەم، ئەگەر منداڵیشم هەبێت ناوێکی کوردی لێ دەنێم
ئەم بازاڕەیان ناوناوە بازاڕی تەوبەکاران، لەم بازاڕەدا سێ ھونەرمەندی میللی وازیان لە گۆرانی ھێناوە
بە کەرەستەی ناوماڵ پاراماتۆڕی دروستکردووە و پێی دەفڕێت
بەسەرهاتی موسڵمان بووەنەکەی دەگێرێتەوە تا نەیبینیت باوەر ناکەیت.
ژمارەیەک گەنج بەخشراوەکانی چەمچەماڵ پاکوخاوێن دەکەنەوە و دەیانبەنە چێشتخانەیەک و نانیان دەدەنێ.
نایلۆنی هێناوە بۆ سەیران دەڵێت، بەخوا ژن وازمان لێناهێنی کۆنترۆڵ لەدەست خۆماندا نەماوە گەر راست بڵێین.
پاش ئەوەی رووەکی حەشیش لە تاڵیبان قەدەغەکرا بەم شێوەیە لە کێڵگەکاندا لەناوی دەبەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شوێنی رووداوەکەوە زانیاری زیاتر باسدەکات
کوردەوان: قەبرەکەم بۆ هەڵ بدەنەوە، ئەگەر من کوڕی نەبم واز دەهێنم
کچەکەی لە پەخشی راستەوخۆ دێتە بەردەم کامێرا و باوکی ئازادبوو
بە چاوی پڕ فرمێسکەوە دەڵێت: کوڕەکەمیان برد دەعوەتی ماسیان کرد کوشتیان
دایکی ئەوگەنجەی شارەزور کە لە عەربەت بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا دەڵێت: سەعات 7ی ئێوارە نانم بۆ حازرکردبوو کەچی وتیان کوڕەکەت توشی رووداوی هاتوچۆ بووە
"تەلەفۆنیان بۆ کردم وتیان هەواڵی مردنت بڵاوبووەتەوە" دەڵێت: یەک ساڵە کوڕە بچکۆڵەکەم دەگری بۆ دایکی و ئەویش نایەتەوە لامان
ئەو کەوە لە سەربانی ماڵێک وەستاوە لە کۆیە، بەرامبەر بە هاوڕێکەی دەخوێنێت و ئەویش لەناو قەفەسەکەدا وەڵامی دەداتەوە.
پێشبڕکێی ھەڵفڕاندنی کۆترە و دەڵێن، دکتۆر و مامۆستا و پارێزەر ھەیە بەشدارییان لە پێشبڕکێکە کردووە
کاغەزێکی کۆنی تێدایە، بە کونێکی بچوکدا دەڕۆن
چوار ساڵە ئاوی زەڵم بەم شێوەیە زۆر نەبووە
بەگریانەوە دەڵێت: منداڵەکانم لێم دەپرسن باوکمان بۆ مردووە، نازانم چییان پێ بڵێم
دەڵێت: براکەم ویستی مفەوەز شەماڵ بکوژێت بەڵام دەمانچەکەی چروکی کرد
سلێمانی.. ھەورە بروسکەیەکی ترسناک ئاسمان رووناکدەکاتەوە
لە کلاسیکۆی دۆلار و دینار کێ دەیباتەوە؟ ئەی ئاگادارن لەمەودوا دینار و دۆلار چی لێدێت
کەس ناتوانێت سەرپێچى بریارەکانى بکات لە عێراق و کوردستان!
دۆلار چى لێدێت و پارەکانتان دۆلار بێت یان دینار؟ هونەر ئیحسان لە قەلەقی رزگارتان دەکات
ساتی تەقینەوەیەک لەناو ستۆدیۆدا کە ھاوشێوەی بۆمبە..تۆ لەسەر ئەم زانیارییانە بڕیار دەدەیت
هەتا نەیبینى بروا ناکەیت! ئەو وڵاتەى خەیاڵەکانى کردە راستى، هونەر ئیحسان پێتان دەڵێت
بۆ یەکەمجار نهێنی گەورە و تایبەت لەسەر نەخۆشیەکەی کازم فاروق
بومەلەرزەکەى ناو پارتى و کوردستان نهێنی پلانەکەی مەسعود بارزانى و ململانێى توندى ئامۆزاکان ببینن
هونەر ئیحسان فێڵێکى گەورەى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى لە ٧٥٠ هەزار کەس ئاشکرا دەکات
ناتوانیت ئەم راپۆرتە نەبینیت لەسەر ئێران راستەوخۆ پەیوەندیان بەهەموو کوردێکەوە هەیە
هەموو کوردێک دەبێت ئەم راپۆرتە ببینێت لەسەر مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى لەسەر ١٦ى ئۆکتۆبەر
ئەمەش دەکرێت، ئەوەتا بەم جەوە گەرمە لەناو ستۆدیۆى ئێن ئاڕتى باران دەبارێت
تۆش ناتوانیت لێی دەربچیت؟ هونەر ئیحسان دیوە نهێنیەکانى دەڵێت
ئەوە چیە؟ لە ئاڵتون گرنگترە بۆ کوردستان بەس ترسناکە
ئەو ژنە کێیە؟ نهێنى لەگەڵ بەرپرسە کوردى و عێراقیەکان چیە و حسابى بۆ دەکەن
ئەو جەنگەى هیچ کەس لەبیرى ناکات! پەیوەندى بە تۆشەوە هەیە
ئەوەندە ترسناکە ئەو چرکەساتەى چەکى ئەتۆمى دەتەقێنرێت؟ ژیان چى لێدێت
چیرۆکی ئەدا و هاوڕێیەتی سەگەکانی زۆر کاریگەرە ڕۆژانە سەگەکانی پاسەوانی ئەدا دەکەن تا دەگاتە قوتابخانە
تائێستا ژنى واتان بینووە چیکردووە بۆ هاوسەرەکەى؟ هونەر ئیحسان دەیناسێنێ
ستۆدیۆ موشەکبارانە.. هێرشى فرۆکەکانى سەر هەولێر جیاوازتر لەگەڵ هونەر ئیحسان ببینن
بەچاوی خۆتان هێرشە موشەکییهکەی سەر هەولێر ببینن
کچێک لە گوندێکى راپەڕین بەهۆى جوانییەکەیەوە نازناوى کچى کافرۆشى پێبەخشراوە
جەنگى نێوان روسیا و ئەمریکا روودەدات؟ لەرووى سەربازییەوە کامیان بەهێزترن؟
ئاگادارى گیرفانت بە، ئەو راپۆرتەى پەیوەندى بە هەموو خەڵکەوە هەیە
کچێک لە سلێمانى نهۆمێکى ماڵەکەیانى کردووە بە پرۆژەیەکى بەرهەمهێنانى قارچک خاوەن پڕۆژەکە: مانگانە پرۆژەکەم نزیکەی ١٠٠ کیلۆ قارچک بەرهەمدەهێنێت
چیرۆکی ئەو کچە ئەسپسوارەی رۆژانە دوو بۆ سێ کاتژمێر راهێنانی ئەسپسواری دەکات لەنیا لە نمایشێکی ئەسپسواریدا خەڵاتکرا دواتر پارەکەی دا بە کڕینی نەوت بۆ قوتابخانەکەی
کامیان پارە زەبەلاحەکەى سەرۆک کۆمار دەباتەوە؟ هونەر ئیحسان دەیدرکێنێت
کەس ناتوانێت لێ دەربچێت، نهێنییەکانى دەزگاى ئێف بى ئای کامانەن؟
بەشێک لە حەوزەکانى بەخێوکردنى ماسى لە شارباژێڕ هەفتەیەکە بەستوویەتى
کونسوڵی ئەمریکا باسی چاولێسورکردنەوە و تۆقاندن دەکات بەڤیدیۆ.. شاندێکی باڵای کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی ئێن ئاڕ تییان کرد
له دوای بینینی، حهزدهكهیت سهروپێ بخۆیت لهم كهشوههوایهدا.. سەرما و زستان خواست لەسەر خواردنی سەروپێ زیاد دەکات
پاسەوانە سمێڵ زەردەکەی سەدام حسێن کۆچی دواییکرد ئەرشەد یاسین كێیه؟ ههموو شتێك لهبارهی ژیانییهوه بزانه
لەگۆرانی شایی و هەڵپەڕکێوە بۆ سروود و موناجاتی دەروێشان ئهم راپۆرته ببینه...
چیرۆكی مامۆستایەک لە دەڤەرى راپەڕین ١٦ ساڵە بە پاسکیل دەچێت بۆ خوێندنگا
بینیووتانە، هونەر ئیحسان وردەکاریی ئامێرێک بڵاودەکاتەوە کە قسەى “درۆ” ئاشکرادەکات
هاوڵاتییهك: دهڵێت شهش مانگ چاوهروان بووم نههاته دی، شوكرانهی خوای دهوێت.. بزانه چاوهڕوانی چی بووه؟
کۆمەڵێک کاسبکار لە کۆیە دەڵێن، کەسێک ۳٥۰ دەفتەر دۆلارى بردوون و هەڵاتووە
چیرۆكی پزیشکێکى کورد وەک ١٠٠ پزیشکى کاریگەرى جیهان دەستنیشانکرا
كاردانهوه و وردهكارییهكان لهبارهی بڵاوكردنهوهی دانپێدانانی چهند خۆپیشاندهرێك لهلایهن ئاسایشی سلێمانییهوه
وردهكاریی دوورخستنهوهی مامۆستایهكی ئاینیی له وتاردان لهلایهن وهزارهتی ئهوقافهوه.. لە چەند ساڵی رابردوودا ٨٠ مامۆستای ئاینی لە وتاردان دوورخراونەتەوە
لهڕێگهی ئێن ئاڕ تییهوه داوا له باوكی دهكات ژنی بۆ بهێنێت..☺️
لە گوندەکاندا بایەخێکی زۆر بە نانی بەیانی دەدرێت.. لهناوچه گوندنشینهكان بهیانیان بایهخێكی زۆر به نانی بهیانی دهكرێت، خانمان بهیانی زوو ههڵدهستن نانی گهرم و خواردنهكان ئاماده دهكهن
داواكردنی داوایهكی لهمجۆره كاردانهوهیهكی زۆری میدیاكانی بهدوایی خۆیدا هێنا
سەرۆکە خۆشەویستەکەى ئەم سەردەمەى جیهان کێیە؟
پیاوى ترسناکە، کەس ناتوانێت دژایەتى بریارەکانى بکات لە کوردستان و عێراق
وەزیری سامانە سروشتییەکان زۆرترین بەڵێن و هەواڵ ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە
داهاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاترە لەو داهاتەی پێش ٢٠١٤ بەغدا بۆ هەرێمی دەنارد
مێژووی تیرۆرە سیاسییەکان لەڕێگەی ژەهرخواردکردنهوه لە جیهاندا
ئەو ژنە کێیە پارە و مۆدێلات لە خشتەی نەبرد؟ هونەر ئیحسان دەیناسێنێت
کێ بوون ئەوانەى لە مردن رزگاریان بوو لە هێرشەکاندا؟
مەلا کرێکار لە زیندان چی دەکات و چی دەڵێت؟
گوڵی بامێ دوای ٤٠ ساڵ نواندن و دراما ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئێستا تاڵیبان بووەتە خاوەنى چەندین کەرەستەى جەنگی
"لهو باوهڕهدا نهبووم به دایكم شاد ببمهوه" بەهۆی کۆچ و پەنابەرییەوە گەنجێک دوای ٢٠ ساڵ بە کەسوکاری شاددەبێتەوە
بیرۆكهیهكی جیاواز.. پیاوێك بۆ خۆرزگاركردن له گهرما موبهریدهیهك لهناو ئۆتۆمبێلهكهی دادهنێت
ئایا هەمان سیناریۆى ئەفغانستان لە عێراق و کوردستان دووبارەدەبێتەوە؟
دواى ٢٠ ساڵ ژیان لە ئەشکەوت گەڕایەوە ناو شار و ڤاكسینی كۆرۆنای وهرگرت
دوو هاوسەر لە هەڵەبجە دوای ٦٤ ساڵ پێکەوەژیان لە ڕۆژێکدا کۆچی دواییان کرد
ڤیدیۆ.. نەکەی سەردانى ئەم شوێنە بکەیت؟ زۆر ترسناکە
ئاگرى شەڕى گەریلا و تورکیا گەیشتوەتە کوێ؟ هونەر ئیحسان بەفرۆکە شتی تازە ئاشکرادەکات
کارى دلیڤەرى خواردن لەناو گەنجان پەرەیسەندووە تەنیا له ههولێر زیاتر له دوو ههزار کهس کاری دلڤیهری دەکهن
هاوڵاتییەک لە کۆیە چەقەڵێکى بۆ پاسەوانى مەڕەکانى راگرتووە