سەردێڕ:

بەهۆی بارانبارینەوە مەترسی لەسەر بەنداوی دێوانە دروست بووە

PM:03:27:04/05/2024

2140 جار خوێندراوەتەوە

بەنداوی دێوانە لە سنووری دەربەندیخان سەرڕێژ بووە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سەرڕێژبوونیدا، مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروست بووە.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، چەندین پارچە کۆنکرێتی بەنداوی دێوانە بەهۆی سەرڕێژبوونییەوە کەوتوونەتە خوارەوە و مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروست بووە.

هاوکات، پارچە کۆنکرێتەکانی شوێنی سەرڕێژبوونی بەنداوەکە بە بەردەوامی چەند بەشێکی لێ دەشکێت، ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتییانی ناوچەکە و ترسی هەرەسهێنانی بەنداوەکەی زیاد کردووە.

بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سەر رووباری دێوانە لە سنووری دەربەندیخان، ماوەیەک پێش ئێستا سەرڕێژ بووە، لەگەڵ سەرڕێژبوونیدا، چەندین پارچە کۆنکرێتی گەورە لە بەنداوەکەوە کەوتونەتە خوارەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ـدا، بەردی بناغەی بەنداوی دێوانە دانرا و دوای چەندین ساڵ راگرتنی کارکردن لە پڕۆژەکەدا، تەواو کرا، بەڵام ئێستا چەند نیشانەیەکی شکستی بەنداوەکە دەرکەوتوون.

ئامانجی سەرەکی دروستکردنی بەنداوەکە دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بوو بۆ هاوڵاتیانی دەربەندیخان، بەڵام تا ئێستا بە بەنداوی دێوانە و دەربەندیخانیش، نەتوانراوە ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی دەربەندیخان دابین بکرێت.













گەلەری