سەردێڕ:

دابەشکردنی ئاوی ماڵان راگیرا

PM:02:48:04/05/2024

13048 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵانی راگرتووە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، دابەشکردنی ئاوی ماڵانیان راگرتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەیان راگرتووە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە زووترین کاتدا چارەسەری دەکەن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچەکانی هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە راگیراوە.
سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری