سەردێڕ:

دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز ئاسایی بووەتەوە

PM:12:34:03/05/2024

1052 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر بە ئامانجگرتنی دانەغاز لە ئێستادا ئاستی بەرهەم هێنانی غاز ئاسی بوەتەوە و تیکڕای توانای بەرهەمهێنانیش بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێ جا بەرزبووەتەوە. دەشڵیت، "لە پلاندایە ئاستی بەرهەمهینانی غاز بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێ جا بەرزبکەنەوە".


ئەمرۆ هەینی، کۆمپانیای دانە غاز لەبارەی بەرهەمهێنانی غازەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە رۆژی ٢٦ـی نیسانی ئەمساڵدا لەلایەن درۆنێکەوە بەشی پەمپکردنی غاز بەئامنجگیرا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز هەشت رۆژ راگیرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک رۆژی ٣ـی ئایار جارێکی دیکە دەستکرایەوە بە بەرهەمهێنانی غاز و بە تێکڕاش ٥٢٠ ملیۆن پێ سێ جا لە غاز بەرهەمدەهێندرێت و بەشیک لەو غازەش رەوانەی وێستگەکانی کارەبای دهۆک،هەولێر،سلێمانی دەکرێت.

باس لەوەش کراوە، لە پلانیاندا هەیە کە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەم ساڵدا بۆ ٧٢٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبکەنەوە. وتیشی، " ئاستی بەرهەمهینانی غاز بەراورد بە ساڵی رابردوو ٦٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە".

رۆژی ٣٠ نیسانی ئەمساڵ سامان فایەق خاوەنی کۆمپانیای ساوس کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەناردەی غاز لە کێڵگەکەوە دەست پێدەکاتەوە. وتیشی، "دیار نییە لە چی کاتێکدا دەست بە هەناردەی غاز دەکرێتەوە".

رۆژی ٢٧ـی نیسان ئومێد محەمەد وتەبیژی وەزارەتی کارەبای هەریم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان وهەناردەی غازی کۆرمۆر بۆوێستگەکانی کارەبا دەتوانن لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دۆخی کارەبای هەرێم ئاسایی بکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارە بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا، بەهۆی هێرشەکانیشەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

دواتر وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.













گەلەری