سەردێڕ:

نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی چین؟

PM:01:23:03/05/2024

2860 جار خوێندراوەتەوە

کەمخوێنی یەکێکە لە گرفتە باوە تەندروستییەکان کە تیایدا جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سوور بەرهەمبهێنێت، لەئەنجامدا هۆکار دەبێت بۆ باش بڵاونەبوونەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا.


ئارون گۆدمانی پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆڕنیا رایگەیاندووە، شەکەتی یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی کەمخوێنی و زۆرکەس هەستی پێناکەن، زانینی رێژەی خوێن لە جەستەدا ئاسانە و دەتوانرێت نیشانە و هۆکارەکانی دیاری بکرێت.

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی کەمخوێنی بەمجۆرە خستووەتە روو:

١لەناکاو گۆڕینی ئارەزووی خواردن و زیاتر ئارەزوو دەکەیت خواردنە ساردەکان بخۆیت.

٢لاوازبوونی نینۆکەکان و زوو شکاندنیان کە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ئاسنە لە خوێندا، لە هەندێک بارودۆخی توندی نەخۆشییەکەدا روودەدات.

٣دروستبوونی برین لە دەوری دەم و ناودەم، چونکە ڤیتامین B12 لە کەسانی نەخۆشی کەمخوێنیدا زۆر کەمە، ئەمەش پشت بە جۆرییەتی نەخۆشییەکە و ئاستی توندییەکەی دەبەستێت.

٤ئاوسانی زمان یان گۆڕانی رەنگەکەی.

٥. روخسار ماندوو و شەکەت دەردەکەوێت.

S.A













گەلەری