سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وادەی دەست پێکردنی گەشتی حاجییانی بۆ سعودیە راگەیاند

PM:04:34:03/05/2024

1388 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی حەج لە رۆژی ١٤ـی ئایارەوە گەشتەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ مەدینە دەست پێدەکات و لە رۆژی ١٨ـی ئایارەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مەدینە بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای گشتیی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و گەشتە ئاسمانییەکان، ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سعودیە دەست پێکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژی ١٤ـی ئایارەوە گەشتەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ مەدینە دەست پێدەکات ئەوەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرزی حەج.

ئەوەشی خستە روو، لە رۆژی ١٨ـی ئایارەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مەدینە بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج دەست پێدەکات و تاوەکو رۆژی ٣٠ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ژمارەی گەشتەکانی نێوان عێراق و سعودیە لە ئێستادا دەگاتە ١٠ گەشت لە هەفتەیەکدا، بەڵام لە کاتە ئاساییەکاندا کەمدەبێتەوە بۆ پێنج بۆ شەش گەشت لە هەفتەیەکدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٣ـی نیسان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەکان و ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ گەشتکردنی ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.













گەلەری