سەردێڕ:

بەم هانگاوانە ئاوسانی پێیەکانت کەم بکەرەوە

PM:11:56:02/05/2024

3060 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی بەدەست کێشەی ئاوسانی پێ و قاچەکانەوە دەناڵێنن کاتێک پلەکانی گەرما وردە وردە بەرز دەبنەوە، ئەم کێشەیەش کاریگەری لەسەر هەندێک کەس دەبێت لە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە.


بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " دان ئێڤەرسۆن"ـدا بڵاوکراوەتەوە، بە جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێک دەتوانیت ئاوسانی پێیەکان کەم بکەیتەوە، لەوانە:

١. لە کاتی ئاوسانی پێیەکانتدا پێڵاوێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ قەبارەی پێیەکانتدا بگونجێت، بە پێڵاوی تەسک فشاری زیاتری لەسەر دروست مەکە.

٢. تا زیاتر ئاو بخۆیتەوە جەستەت زیاتر ئاوی پێویست وەردەگرێت، ئاو رێگری دەکات لە وشکبوونەوەی جەستە و بەم شێوەیە ئاوسانی پێیەکان کەمدەکاتەوە و لە خوێی زیادە لە جەستەدا رزگارت دەبێت.

٣. دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خوێ، هەروەها ئەو خۆراکانە هەڵبژێرە کە یارمەتیت دەدەن کەمترین ڕێژەی سۆدیۆم بخۆیت، دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە لەقتوو نراوەکان.

٤. پێیەکانت بە ئاوی سارد بشۆ و بە باشی وشکیان بکەرەوە.

٥. پێیەکانت هەمیشە لە شوێنی سێبەردا بهێڵەرەوە و هەواگۆڕکێی باشیان پێبکە هەروەها لەسەر خۆڵێکی گەرم یان شوێنێکی پلەی گەرمی بەرز مەڕۆ.













گەلەری