سەردێڕ:

نێتفلێکس دێکۆمێنتارییەکی لەسەر شانەدەر؛ ژنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر بەرهەمهێنا

AM:11:27:03/05/2024

2164 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی رووخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و کە بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە، لە ئێستادا لەلایەن تۆڕی نێتفلێکسەوە فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر دروست کراوە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "یاهوو نیوز" ، فیلمێکی دۆکیومێنتاریی نوێی نێتفلێکس بەناوی"Secrets Of The Neandtalals" دروست کراوە، کە بەتەواوی باس لە چۆنیەتی دۆزینەوەی کەللـەسەری ژنەکە دەکات لە ئەشکەوتی شانەدەری هەولێر.

تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی کامبریدج و لیڤەرپوڵ توانیان وێنەی روخساری ژنێکی ٤٠ ساڵەی نیاندەرتاڵ دروستبکەنەوە و بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێم ژیاوە.تیمەکە لەڕێگەی کۆکردنەوەی ٢٠٠ پارچە ئێسکەوە، توانیویانە کەللـەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە دروستبکەنەوە، کە ئەم پڕۆسەیەش نزیکەی نۆ مانگی خایاندووە. شارەزایانی شوێنەوارناسیش دەڵێن، ئەو جۆرە مرۆڤە لە ٤٠ هەزار ساڵەوە بوونی نەماوە.

بەپێی راپۆرتەکەی زاناکان لە کاتی دۆزینەوەی ئێسکەکەدا نەتوانراوە رەگەزەکەی دیاریبکرێت، چونکە تەنیا نیوەی سەرەوەی جەستەیان دۆزیوەتەوە ، بەڵام دوای پشکنینی ورد و بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ، لەڕێی پڕۆتینەکانی ناو مینای ددانەوە توانییان رەگەزەکەی دەستنیشان بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەڕێگەی پێوانی درێژی و تیرەی ئێسکی قۆڵی و بەراوردکردنی بە مرۆڤی شارستانیی ئەم سەردەمە، باڵای ژنە نیاندەرتاڵەکە بە مەتر و نیوێک خەمڵێندراوە و توانیویانە وێنەی نزیکەیی لە روخسارییەوە بکێشن.


 













گەلەری