سەردێڕ:

کەشناسی: لە دوانیوەڕۆدا هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە زیاتردەبێت

AM:11:48:03/05/2024

1504 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەریمی گرتووەتەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتردەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهێزتردەبێت و لەکاتەکانی شەویشدا لە سنوری هەولێر بەهێزتردەبێت.


ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلی لێزمەباران و هەورەتریشقەکە لە ناوچەکانی سنوری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە زیاتردەبێت و تا سبەی شەممە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتەکانی شەو پێشبنی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و تا شەوی شەممە بەردەوامی دەبێت و پاشان کاریگەری شەپۆلەکە لاوازدەبێت.

دەشڵێت، " پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلەی دیکە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢١

سلێمانی: ٢٠

دهۆک: ٢١

زاخۆ : ٢٢

هەڵەبجە : ٢٠

کەرکوک : ٢٥

سۆران : ١٩

حاجی ئۆمەران : ١٣

گەرمیان : ٢٦













گەلەری