سەردێڕ:

پۆلیسی راپەرین جارێکی دیکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە نزیک پرۆژەی ئاوی خاس نەکەون

PM:12:08:03/05/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دانیشتوانی چواردەوری پرۆژەی ئاوی خاس پێویستە لە پرۆژەکە دووربکەونەوە و نزیک نەبنەوە بەهۆی ئەوەی بوتڵیکی ٨٠٠ کیلۆیی لە غازی کلۆر لە پرۆژەکەدا خاڵیبووەتەوە.


ئەمرۆ هەینی، شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بوتڵێکی کلۆر پۆلیسێک لە پرۆژەکەدا گیانی لەدەستداوە و پۆلسێکی دیکەش تەنگەنەفەسبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە نزیکی پرۆژەی ئاوی خاس نەبنەوە و بەتایبەت دانیشتوانی ناوچەی بنەوشە کە نزیکن لە پرۆژەکە تاکاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی خۆیان.

 

باسی لەوەش کرد، ماوەی دوو رۆژە ئەو بوتڵە کلۆرە کە ٨٠٠ کیلۆگرامە غازی لێدەچیت و بۆ ئەومەبەستەش خرایە حەێکی ئاوەوە تا کاریگەری غازەکە کەمبکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە بەجۆرێک بووە، دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی بوونی درزێک لە بتڵێکی کلۆر پرۆژەکە چۆڵکراوە و کارمەندەکان نێردراونەتەوە ماڵەوە و بتڵەکە خراوەتە نێو ئاوەوە.

دواتر، شەوی رابردوو کارمەندەکان گەڕێندراونەتەوە بەڵام ئەم بەیانییە بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بتڵێکی کلۆر کارمەندێکی پرۆژەی ئاوی خاس دوای تاقیکردنەوەی ئاستی لێچوونی غازی کلۆرەوەکە کارمەندێکی پرۆژەکە گیانی لەدەستداوە.













گەلەری