سەردێڕ:

بەغدا هەرێمی ناچار کرد پڕۆژەکەی نەوەی نوێ قبوڵ بکات

PM:12:49:03/05/2024

7404 جار خوێندراوەتەوە

دوای فشارەکانی نەوەی نوێ و پێداگیری حکومەتی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لەڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە، پڕۆژەى هەژمارى منی مەسرور بارزانى نزیک بوەتەوە لە هەڵوەشانەوە و بەپێی نوسراوێک حکومەتی ماوە بەسەرچوو رازی بوو بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکەکانی تی بی ئای و رەشید و رافیدەین.


بیرۆکەی هەژماری من ئەوە بوو موچەخۆران تەنها لەو پێنج بانکە ژمارە حساب بکەنەوە کە پارتی و یەکێتی دیارییان کردوە، بۆ ئەوەی موچەی موچەخۆران لەژێر دەستی خۆیان بێت.

هاوکات، بەم هەنگاوە لە روویی کردارییەوە هەژماری من هەڵوەشایەوە ، چونکە فەرمانبەر و موچەخۆران سەرپشکن لەو بانکە حکومییە عێراقییە ژمارەی بانکی بکەنەوە کە نەوەی نوێ ماوەی ٦ مانگ زیاترە داوای دەکات و ١١٩ واژۆی پەرلەمانتارانی بۆ کۆکردەوە 

سەرەتا دەسەلاتدارانی پارتی و یەکێتی دەیانوت ئەمە خیانەتە و نەمانی قەوارەی هەرێمە، بەڵام  بەغداد، حکومەتی کاربەڕیکەری رازیکرد بە  داواکەی ١١٩ پەرلەمانتارەکە کە نەوەی نوێ واژۆکانی کۆکردبوونەوە و سەرۆکی جوڵانەوەکە گەیاندییە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەلایەکی دیکەشەوە، بانکی تی بی ئای لە نوسراوێکدا کە بۆ حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم ناردووە و تێیدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بە بانکیکردنى موچەى موچەخۆرانی هەرێم.

بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر دەتوانێت وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار بکاتەوە و موچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق دەتوانن موچەکانیان لەڕێگەی بانکەوە وەربگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، نەوەى نوێ تائێستا دوو جار بە واژۆی پەرلەمانتارانى عێراق پرۆژەى ئامادەکردووە بۆ بەبانکیکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێم لەڕێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە، کە نوێترینیان هەفتەی پێشووی بوو دژی هەژماری من ٨٦ واژۆی پەرلەمانتارانی عێراقیان کۆکردەوە و داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد پرۆژەى هەژمارى منی پارتى و یەکێتى بەتەواوى رەتبکاتەوە تا موچەی موچەخۆران لە دەستی پارتی ویەکێتی دەربهێنرێت.













گەلەری