منداڵێک بە پێشبینییە سەیرەکانی بۆ ساڵی 2026 ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو دەکاتەوە

PM:01:40:18/03/2026

68 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی بچووک بە پێشبینییە سەیرەکانی لوتکەی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Daily Star" ئەم منداڵە کە نازناوی "نۆستراداموسی منداڵ"ی لێنراوە ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک پێشبینی سەیر و ترسناکی دەربارەی ڕووداوەکانی ساڵی 2026 خستەڕوو، کە تەنانەت لە پێشبینییەکانی "نۆستراداموس"ە فەڕەنسییە بەناوبانگەکەش تێپەڕیوە.

"نۆستراداموس" فەلەکناس و پێشبینیکەرێکی فەڕەنسی بوو لە سەدەی شانزەهەمدا دەژیا، ئەو پێشبینییەکانی بە شێوازێکی تەمومژاوی لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی "پێشبینییەکان" لە ساڵی ١٥٥٥ نووسی، کە ٩٤٢ چوارخشتەکی لەخۆدەگرت.

یەکێک لە ترسناکترین پێشبینییەکانی ئەم منداڵە، ئاگادارکردنەوەیەتی لە لافاوێکی گەورە، منداڵەکە دەڵێت "تسونامییەک بە بەرزی ٨٠٠ مەتر روودەدات، پێی دەڵێن (تۆفانی 2.0). کاتێک لافاوەکە دێت، قرشە گەورەکانی تێدا دەبێت."

ئەم پێشبینییە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پێشبینییەکی نۆستراداموس دەچێت دەربارەی نقومبوونی سویسرا لە خوێندا، کە شارەزایان وەک ئاماژەیەک بۆ لافاوێکی وێرانکەر لێکیان داوەتەوە، لە یەکێک لە چوارخشتەکییەکانیدا هاتووە "ڕووباری تیشینۆ لافاوی خوێن هەڵدەستێنێت"، کە ڕەنگە مەبەست لێی کارەساتێکی سروشتی یان پەتایەک بێت کە ناوچەکە بگرێتەوە.