کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە
بارانبارین دەستپێدەکات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت، بۆ
سبەینێ یەکشەممەش بارانبارینی بە لێزمەو هەورە بروسکە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی
راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین سەرەتا لە
رۆژئاوای هەرێم بە نمە باران دەست پێدەکات پاشان لە دوای نیوەڕۆدا کاریگەری
دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما
نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش کەشناسی
دەڵێت، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دوای
نیوەرۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە
هەندێک جار هەورە بروسکە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت، بەتایبەت لە کاتەکانی
ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم و
گەرمیان هاوکات خێرایی با هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا.
باس لەوەشکراوە، پلەکانی گەرما نزم
دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە
ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٩ پلەی سیلیزی