ئیلۆن مەسک و کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامادەکاری
دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارێکی چاوەڕواننەکراو.
تەنها چوار
هەفتەی دیکەی ماوە بۆ ئەوەی گەورەترین و بەهێزترین کەشتیی ئاسمانی لە مێژوودا،
بەرەو قووڵایی گەردوون هەڵبدرێت.
بەپێی ماڵپەڕی"Daily Galaxy"،
وەشانی نوێی کەشتیی ئاسمانیی ستارشیپ (V3) ئامادەیە بۆ یەکەم گەشتی تاقیکاری،
ئەم کەشتییە تەنها ئامێرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی مێژووییە لە
پیشەسازیی ئاسمانیدا، گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستەمی سووتەمەنی و پێکهاتەی
کەشتییەکەدا کراوە بۆ ئەوەی بەرگەی بەرزترین فشاری گەردوون بگرێت.
ئامانجی سەرەکیی مەسک ئەوەیە
کەشتییەکە دوای گەشتەکەی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە سەر زەوی و ڕاستەوخۆ بۆ گەشتێکی تر
ئامادە بکرێتەوە.
جێگەی باسە لە مانگی تشرینی دووەمی
ڕابردوودا تەقینەوەی چەند بزوێنەرێک پڕۆسەکەی بۆ چەند مانگێک دواخست، بەڵام
ئەندازیارانی سپەیس ئێکس توانییان کێشەکان چارەسەر بکەن و ئێستا بنکەی دووەمی
هەڵدان لە تێکساس لە قۆناغی کۆتاییدایە.
سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها
دەستکەوتێکی کۆمپانیاکە نییە، بەڵکو دەبێتە یارمەتیدەرێکی زۆر باش بۆ ناسا، ئەگەر
ئەم گەشتەی مانگی داهاتوو سەرکەوتوو بێت، ڕێگەکە خۆش دەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ دوای
چەندین دەیە، جارێکی دیکە بچێتەوە سەر ڕووی مانگ.