ئیبراهیم تاتڵیسێس چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

PM:05:07:25/02/2026

65620 جار خوێندراوەتەوە

کێشە خێزانییەکان واز لە هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیسێس ناهێنن و لە نوێترین چاوپێکەوتنیشدا، چەند زانیارییەکی نهێنیی ئاشکرادەکات.

بەپێی میدیاکانی وڵاتی تورکیا کێشەکانی نێو بنەماڵەی تاتڵیساس قوڵتر دەبێتەوە و هەر ڕۆژە و بەهۆی دۆسیەیەکی جیاوازەوە یەکتری دەبەنە دادگا.

ئەو هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ماڵەکەی خۆی کراوە دەڵێت " بە بڕی چوار ملیۆن دۆلار فێڵیان لێکردووم و ئەمەش لە ناخەوە زۆر ئازارم دەدات ، دڵنیام لە نێو بنەماڵەکەی خۆمدا ئەو دزییە کراوە، هەرچەندە من هەرگیز پارەکانم تەواو نابێت تەنیا کەم دەکات، بەڵام لەمەودوا وریاتر دەبم"

ئەو هونەرمەندە ئەوەش ناشارێتەوە کە کێشەی لەگەڵ منداڵەکانیدا هەیە و لەم بارەیەوە ئەڵێت، لە کوڕە گەورەکەم زۆر توڕەم و چونکە ئەحمەدی کوڕم پێنج باڵەخانەی فرۆشتووە و بەتەنیا خۆی هەموو پارەکەی خواردووە و بەشی خوشک و براکانی نەداوە.

دەربارەی کچەکەی دەڵێت " ئەو هەر کاتێک کێشەی هەبێت و بێ پارە بێت ، ئەڵێت ئیبراهیم تاتڵیساس باوکمە و هەرکاتێکیش پێویستی بە من نەما ئەڵێت نایناسم".