شوێنپێی دایناسۆرێک لە ڕۆژئاوای ئەفریقای باشوور
دۆزرایەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم ئاژەڵانە بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی پێشتر
بیریان لێدەکرایەوە، لەو وڵاتەدا نیشتەجێ بوون.
ڕۆژنامەی "The South African" بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی شوێنەوارناس و زانایانی بواری شوێنەوارناسی،
لە میانی گەشتێکی مەیدانیدا لە کەناراوەکانی پارێزگای کیپی لە ڕۆژئاوای ئەفریقادا،
شوێنپێ نوێی دایناسۆرەکانیان دۆزیوەتەوە.
ئەم شوێنپێیانە تەمەنیان بە ١٣٢ ملیۆن ساڵ دەخەمڵێنرێت،
کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرەتای کریتاسی.
سەرەڕای گرنگی دۆزینەوەکە، زانایان خۆیان لە
پێشکەشکردنی زیادەڕۆیی لە لێکدانەوەکان بەدوور گرتووە، زیاتر جەختیان لەسەر تەمەن و
گرنگی ڕێڕەوەکان و دەرەنجامە سەرەکییەکە کردووەتەوە کە دایناسۆرەکان زۆر درەنگتر لەوەی
پێشتر بیریان لێدەکرایەوە لە ناوچەکەدا نیشتەجێن.