پیاوێک بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆرە کە هەموو
رۆژێک کوپێک قاوە بۆ گۆڕی هاوسەرە کۆچکردووەکەی دەبات.
چالاکوانان ئاماژەیان بە چیرۆکێکی
سەرنجراکێش کردووە، کە باس لە پیاوێک دەکات کە بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆرە کە بووە بە خوویەکی بەردەوام بۆی کە هەموو ڕۆژێک
کوپێک قاوە بۆ گۆڕی هاوسەرە کۆچکردووەکەی دەبات و دەیخاتە تەنیشت گۆڕەکەیەوە، وەک ئەوەی
مردن نەیتوانیبێت پەیوەندییەکانی نێوانیان بپچڕێنێت.
ئەم پیاوە بە بەردەوامی لە کاتێکی دیاریکراودا
گەیشتووەتە گۆڕستانەکە و قاوە دڵخوازەکەی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە و بۆی بردووە، ئەم
کردەوەیەشی بۆ ئەو تەنها یادەوەرییەک نییە، بەڵکو درێژەپێدەری ڕێوڕەسمێکی بەیانیانە
کە بۆ دەیان ساڵە ئەنجامیانداوە، ئەمەش وای لێدەکات هەست بکات کە ڕۆحی ئەو هێشتا
زیندووە.
ئەوانەی نزیک لە پیاوەکە پشتڕاستی دەکەنەوە کە
پیربوونی تەمەنی لەم خووە دووری نەخستۆتەوە، سەرەڕای گۆڕانی کەشوهەوا و ناوبەناو
تێکچوونی تەندروستیشی، ئاماژەشیان بەوە کرد ئەم سەردانانەی بووە بە پەیامێکی بێدەنگی
خۆشەویستی، بە جیهان دەڵێت مردن "کۆتایی ژیانێکە نەک کۆتایی پەیوەندییەک".
ئەم وێنە و چیرۆکانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و زۆرێک بە وانەیەکی دڵسۆزی دەزانن، ماڵئاوایییەک
کە بەهاکانی خۆشەویستی ڕاستەقینە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان دووپات دەکاتەوە تەنانەت
دوای کۆچی دوایی کەسی بەرامبەریش.